تەندروستی هەرێمی کوردستان: جۆرێک خواردنی قەدەغەکرد

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز، شلەی نایترۆجین و بوونی دوکەڵێکی سارد لەناو دەم لە کاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی جۆرێك لە خواردنی بەناوی "جپسی نایترۆجینی" لە ماركێت و ساردەمەنییەكان و بەتایبەتیش بە منداڵان قەدەغە كرد.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەکارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دوکەڵێکی سارد لەناو دەم لەکاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەکراوە، رێگەپێدراو نییە و زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " نابێت مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاریبهێنێت، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی فرۆشگاکان دەگیرێتە بەر، هاوڵاتییان لە کاتی تێبینیکردنی ئەم گازە لە جبس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن".