سزای ژنێک بۆ پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان هەڵوەشایەوە

دادگای باڵای ئێران سزای ژنێکی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر سزای ئەنجامدانی خزمەتگوزاری گشتی "پاککردنەوە"، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل ... هتد بەسەردا سەپێنرابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی سێشەممە، پارێزەر پەرتۆ بورهان پوور لە هەژماری خۆی لە ئێکس "تویتەر"ی بەبێ ئەوەی باسی ناسنامەی موکلەکەی بکات، ڕایگەیاند، کە موکلەکەی کە سزای ٢٧٠ کاتژمێر پاککردنەوە لە ئاسوودەژیانی و غەرامەکردنی ٤٢٠ ملیۆن ڕیال و ساڵێک دەستبەسەرکردنی ئۆتۆمبێل و دوو ساڵ قەدەغەی هاتووچۆی بەسەردا سەپێنراوە.

 

موکلەکەی لەلایەن لقی ١٠٨٨ی ئیرشادەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای باڵا سزا دراوە،   ئەو سزایەی کە بۆ ئەم ژنە دانراوە کە دژی حیجابی زۆرەملێیە، بە ناتەبا لەگەڵ تاوانی تۆمەتبار ناوی بردووە.

 

پێشتر دادگای باڵای ئێران حوکمی ژنێکی دژ بە حیجابی زۆرەملێی هەڵوەشاندەوە کە سزای ئەنجامدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان "پاککردنەوە" و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەسەردا سەپێندرابوو.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دادگاکانی تاوان و ئینقلاب چەندین حوکمی ناڕێژەیی و قورس و سووکایەتییان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و کرێکارانی بەشێک لە بازرگانییەکان دەرکردووە.

 

لە نێویاندا یەڵدا موعیری فۆتۆگرافەر، کە لەسەر وێنەگرتنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستگیرکرا، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند کە جگە لە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن، دادگا سزای زیادەی وەک "شۆردنی مردووەکان" و "ڕەوانەکردنی ناچاری بۆ ناوەندە دەروونییەکانی دەوڵەت" دەرکردووە.