بنەماڵەی شەنیاشار لە ئەنقەرەن

بنەماڵەی شەنیاشار، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەروازەی وەزارەتی دادی تورکیا ڕاگیران، لەگەڵ ڕەمەزان جان یاریدەدەری وەزیری داد کۆبوونەوە.

ئەنقەرە

 

فەریت شەنیاشار پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕەحا و ئامینە شەنیاشار بۆ دووەم ڕۆژ لە چالاکییەکانی دادپەروەری لە ئەنقەرە بەردەوامن، ئەمڕۆ فەریت شەنیاشار و ئامینە شەنیاشار هاتنە بینای وەزارەتی داد و لەگەڵ یەڵماز تونچ وەزیری داد کۆبوونەوە.

 

کۆبوونەوەکە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخراوە

خێزانی شەنیاشار بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم وەزارەت ڕاگیراون، دوای ئەوە براونەتە ناو بیناکە بۆ ئەوەی لەگەڵ بریکاری وەزارەتی داد ڕەمەزان جان کۆببنەوە، ڕاگەیەندرا کە کۆبوونەوەکە بەڕووی میدیاکاندا داخراوە و دواتر بڵاودەکرێتەوە.

 

لە لایەکی دیکەوە ڕێوشوێنی ئەمنی زیاتر لە دەوروبەری وەزارەتی داد گیرایەبەر، هەر وەک دوێنێ ڕۆژنامەنووسان لەلایەن پۆلیسەوە لە مەیدانەکە دوورخرانەوە.

 

لەبەردەم دەرگای ئەنجومەنەکە دەستیان بە دانیشتن کرد

دوێنێ دوای ئەو ڕاگەیاندنە لە پەرلەمان، ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار بە پێ بەرەو دەروازەی وەزارەتی داد ڕۆیشتن، بەڵام نەچوونە ناو بینای وەزارەت، ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار لە بەردەم دەرگای ئەنجومەنەکە دەستیان بە دانیشتن کرد، هاوکات ڕۆژنامەنووسان لە مەیدانەکە دوورخرانەوە.

 

چاودێری دادپەروەری لە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت

لە ڕەحا ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، هاوسەر و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران، ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار کە لە هێرشەکە ڕزگاریان بووە، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١، لەبەردەم دادگای ڕەحا دەستیان بە ئێشکگری بۆ دادپەروەری کردووە، پاشان بڕیاریاندا ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئەنقەرە بگوازنەوە.