دوو چالاکوانی بەهایی بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دران

دادگای پێداچوونەوەی تاران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ماهۆش شەهریاری و فەریبا کەمالئابادی، چالاکوانانی بەهایی سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای پێداچوونەوەی تاران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ماهۆش شەهریاری و فەریبا کەمالئابادی، چالاکوانانی بەهایی سەپاند، کە لە زیندانی ئەڤین بە تۆمەتی "دامەزراندن و بەڕێوەبردنی گروپێک بە ئامانجی دژی ئاسایشی نیشتمانی" دەستگیرکراون، لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای تێهەڵچوونەوەی تارانەوە سزایان دراوە.

 

سزاکە ١٠ ساڵ زیندانی، دوو ساڵ قەدەغەی هاتوچۆ، دوو ساڵ لە قەدەغەکردنی چالاکی لەناو گروپە کۆمەڵایەتییەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی ترە.

 

لە سەرەتای تۆمەتبار کردنەکەوە تا بەرگریکردن لەناو دادگا، هاوڵاتیان بە توندی ڕەتیان کردەوە و وتیان: تۆمەتبارکردنەکە تەنها بە وتنێکی ئایدۆلۆژی سیاسی ئامادە کراوە.