پەرتوکی "ژن، ژیان، ئازادی" شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بڵاو کرایەوە

پەرتوکی "ژن. ژیان، ئازادی" شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا لەلایەن پەیمانگای ئەندریا وۆڵف بۆ ژنۆلۆژی بڵاوکرایەوە، پەرتوکەکە لە ٦ بۆ ١٩ی ئایار لە ١٣ بۆ ١٤ شاری جیاواز لە وڵاتانی کەتەلۆنیا لەلایەن گروپی ئامادەکاری پەرتوکەوە پێشکەش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ساڵی ٢٠١٨، گروپێکی ژنانی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای ئەندریا وۆڵف بۆ ژنۆلۆژی لە ڕۆژئاوا کۆبوونەوە، پڕۆژەیەکیان دەستپێکرد بۆ نووسینی پەرتوک وەک بەشێک لە کارەکانی پەیمانگاکە،  لەسەر ئەم بنەمایە، لە ماوەی ساڵێکدا چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیان ژن کرا، ئەو ژنانەی کە چەندین ساڵە بەشدارن لە تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان و ئەو ژنانەی کە بەشێکن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، وەک یەکەم ئەنجامی ئەم پڕۆژەیە لە هاوینی ٢٠٢٠، پەرتوکی " Mujer Vida Libertad " "ژن، ژیان، ئازادی  لە دڵی تەڤگەری ژنانی کوردستانەوە" بە زمانی ئیسپانی لەلایەن ماڵی بڵاوکردنەوەی سەرنوسەری دێکۆنترۆڵ لە کەتەلۆنیا بڵاوکرایەوە کە پەرتوک لە سەرانسەری ئیسپانیا دابەش دەکات.

 

پەرتوکەکە سنوورەکانی ئەوروپای تێپەڕاند

پەرتوکەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە وەرگێڕدراوە و بە زمانی ئیتاڵی بڵاوکراوەتەوە، کارەکانی وەرگێڕان بە زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و پورتوگالی بەردەوامە، لە سەرانسەری ئیسپانیا و کەتەلۆنیا و وڵاتی باسک و هەروەها لە ئیتاڵیا پێشکەش کراوە، بە سەدان ژنی جیهانی ئەم پەرتوکە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی ناسین و قووڵی زمانەکەیان سەبارەت بە مێژوو و ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ژنانی کوردستان دەبینن و لەژێر کاریگەری ئەم پەرتوکەدان، لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە سنوورەکانی ئەوروپای تێپەڕاندووە، لە ئیکوادۆر و دوایینیان لە کۆڵۆمبیا لە ئاداری ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە.

 

پەرتوکێک بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوادا

ئێستا، دوای چوار ساڵ لە نووسینی دێسکۆنتڕۆڵ، بەشی دووەمی پەرتوکەکە بە ناونیشانی "ژن، ژیان، ئازادی" ئه م پرۆژەیە بە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کۆتایی پێهات ئەمجارە، بۆ پاراستنی زمانی کەتەلۆنی و دڵنیابوون لەوەی کە بە زمانی کاتالۆنی دەخوێندرێتەوە، بە زمانی کاتەلۆنی بڵاوکراوەتەوە و لە پایزی ئەمساڵدا بە زمانی ئیسپانی بڵاودەکرێتەوە، دوای ئەو بنچینە مێژوویی و ئایدۆلۆژییەی کە لە پەرتوکی یەکەمدا هاتووە، لەم پەرتوکەی دووەمدا، گەلی گۆڕی و چۆن ژنان خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕێکخست "خۆپاراستن، ئابووری، تەندروستی، سیاسەت، دیپلۆماسی، لاوان، کۆمەڵگە، دادپەروەری، ڕۆژنامەگەری و هتد) لەم پەرتوکەدا باسکراون، هەروەها لە کۆتایی پەرتوکەکەدا، ژیاننامەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئاماژەی پێکراوەو ناسێندراون.

 

ئەم پەرتوکە بەشێکە لە مێژوو و سەردەمی ئێستا

هەروەها لە پێشەکی پەرتوکەکەدا کە لەلایەن پەیمانگای ئەندریا وۆڵف نووسراوە، نووسراوە: ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لە ئەزموونی خۆمانەوە دژی ئەو لێکدانەوە داگیرکەران و پیاوسالارییانەی کە ئێمە دەشارنەوە و دابەشمان دەکەن گرنگی ناسینەوەی مێژوومان دەزانین، دەزانین کە پێویستە بە پەرەپێدانی بیر و زانیاری ئازاد بە پشت بەستن بە مێژوو و واقیعمان، شێوازەکانی بیرکردنەوە تێکبشکێنین کە لەلایەن داگیرکردن و پیاوسالارییەوە سەپێندراوە، چەندین ساڵە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵەو ئەنجومەن و ئەکادیمیا و هاوکارییان دامەزراندووە، لە هەموو بەرەیەک شەڕیان دەکرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، لەم پەرتوکەدا  چەندین ژنی جیاواز، دایکان، خوێندکاران، کرێکاران، شەڕڤانان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ژنان لە هەموو تەمەن و خەڵکی تەمەنە جیاوازەکاندا ڕێکخراون، خۆیان پەروەردە کردووەو دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەریان دامەزراندووە بۆ پەرەپێدانی شۆڕشی ژنان، پەرتوکەکە ئەزموونی دیاریکراو لە دڵی ژیان نیشان دەدات، کتێبێک دەربارەی ژیان لەم پرۆسە شۆڕشگێڕانەیەدایە، بە هەموو جوانی و ڕۆحی شۆڕشگێڕییەوە، بە هەموو سەرکەوتن و هیواکانییەوە، چیرۆکەکانی ژیان و تێکۆشانە، بۆیە ئەم پەرتوکە بەشێکە لە مێژوو و ئێستا.

 

لەم پەرتوکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە بنەڕەتدا شۆڕشی ژنانە.