گوندێکی یۆنان نەریتی کۆمەڵگەی دایکانە دەپارێزن

بە پێچەوانەی زۆربەی یۆنانییە پیاوسالارییەکان، ژنانی گوندی ئۆڵیمپۆس ڕۆڵی بەڕێوەبەری لە ژیانی گوندەکاندا دەگێڕن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆڵیمپۆس، گوندێکە و کۆمەڵگەیەکی خۆبەڕێوەبەریە لە دوورگەی کارپاتۆس، لە دۆدیکانیس، ئەم گوندە بە کۆمەڵگەی دایکانی یۆنانی کۆن ناسراوە.

 

بە پێچەوانەی زۆربەی یۆنانییە پیاوسالارییەکان، ژنانی ئۆڵیمپۆس ڕۆڵی بەڕێوەبەری لە ژیانی گوندەکاندا دەگێڕن، ئەم گوندە سەرنجڕاکێشە لە بناری گردێکە کە لە دوورگەی دۆدیکان دابڕاوە، نەریتی سەد ساڵەی پاراستووە، کە لە سەدەی ١٦دا لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لە سەدەی بیستەمدا لە دەسەڵاتی ئیتالیا ڕزگاری بووە، تا ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕێگای قیر نەبووە بۆ ئۆڵیمپۆس.

 

مێژوونووسی ناوخۆیی جۆرگۆس تسامپناکیس دەڵێت، لە نێو ئەو نەریتانەی کە لە ژیاندا ماون، سیستەمێکی میراتی سەردەمی بیزەنتین هەیە کە موڵکی دایکێک دەداتە کچە گەورەکەی بە ناوی ڕیگۆپۆلا، ژنێکی دیکە بە ناوی دروومان، یەکێکە لە سوودمەندانی ئەو نەریتە کە ٧٠٠ دار زەیتونی لە دایکیەوە بە میرات گرتووە.

 

ژنانی یۆنانی بە شێوەیەکی نەریتی لە کاتی هاوسەرگیریدا دەچوونە ماڵی هاوسەرە نوێیەکەیان، لە ئۆڵۆمپۆس پێچەوانەکەی ڕوودەدات وە ناوبانگی ژنانیش لە ناوەکانیاندا ڕەنگ دەداتەوە، کچی گەورە ناوی یەکەمی داپیرەی وەردەگرێت، زۆرێک لە کچان و ژنان نازناوی بنەماڵەی دایکیان وەردەگرن.

 

ڕۆڵی ژنان لە ئۆڵیمپۆس لە ساڵانی ١٩٥٠دا زیاتر بەهێزتر بوو کاتێک پیاوانی گوندەکە دەستیان کرد بە کۆچکردن بۆ کار، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کە ژن و کچەکانیان بەجێهێشت بۆ ئەوەی خێزان و کێڵگەکانیان بە تەنیا بەڕێوەببەن، چەند ساڵێک لەمەوبەر لێنتاکیس تاڤەری ئۆڵیمپۆسی بەڕێوەدەبرد و ئێستا کەوتۆتە دەستی کچە گەورەکەی مارینا.

 

یانیس هاتزیڤاسیلیس، پەیکەرتاشی ناوخۆیی، کە پەیکەرێکی ئایکۆنی ژنێکی ئۆڵیمپۆسی دروستکردووە کە سەیری دەریا دەکات و چاوەڕێی گەڕانەوەی هاوسەرەکەی دەکات، دەڵێت ژنان "ئەوانەن کە نەریتەکان دەپارێزن".

 

ژنە بەتەمەنەکانی ئۆڵیمپۆس بە شێوەیەکی نەریتی جلوبەرگی چنراو لەبەر دەکەن کە پێکهاتووە لە گوڵ و پێڵاوی چەرم، هەروەها کەلوپەلی میراتی بەنرخ کە بەشێکە لە مارەیی کچ، ئەم جلوبەرگانە نرخەکەی دەگاتە هەزار یۆرۆ و پێویستی بە چەندین کاتژمێر کارکردن هەیە.