سانسۆرکردنی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی لە تونس: ژنان ئامانجن

تونس لەم دواییانەدا باس لە دەستگیرکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆک دەکات لە ڕاگەیاندنی دیجیتاڵیدا، کاتێک ژنان کاردانەوەیان دەبێت بەرامبەر بە سانسۆرکردنی دیجیتاڵ میدیا، دەڵێن ژنان دەکرێنە ئامانج.

زهور ئەلمەشرقی

 

تونس- ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی وەک ڕاگەیاندنێک سەیر دەکرێت کە مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانن بە ئاسانی خۆیان دەرببڕن، لە کاتێکدا هەندێک لە ویلایەتەکان سنووردارکردنی ناوەڕۆک دەسەپێنن، لە هەندێک شوێن ناوەڕۆک بە سزای زیندانیکردن سزا دەدرێت، تونس لەم دواییانەدا باسی دەستگیرکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوەڕۆکی کردووە، ژنان سانسۆر لە ڕاگەیاندنی دیجیتاڵیدا بە هەوڵێک بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنان دەزانن.

 

لەم دواییانەدا ٥ کەس لە وڵاتەکەدا بە بیانووی ئەوەی دژی بنەماکانی تونس مامەڵە دەکەن، بە بیانووی ئەوەی دژی بەها ڕەوشتییەکانن، دەستبەسەر کران،هەندێک کەس هەن فەرمانی دەستگیرکردن بە 'زیادەڕۆیی' دەزانن وسزای ماددی دەدرێن، هەندێک کەس دەیانەوێت پلاتفۆرمی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی قەدەغە بکرێن، زۆربەیان باس لەوە دەکەن کە ئەم دۆخە ئازادی ڕادەربڕین سنووردار دەکات.

 

ئایدە بن شەعبان،  چالاکوانی ژنان و یاسایی وتی: بەڕاستی هیچ ڕێزێک بۆ ئازادی نییە و مەودای خۆی تێپەڕاندووە، هەندێک بارودۆخ هەیە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تیک تۆک شایەنی ئەوەن ڕابگیرێن، بەڵام زیندان چارەسەر نییە، زیندان ناتوانێت دوا شوێنی دادپەروەری بێت، ستەمکار بە پێدانی سزای ماددی یان سزای تر لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، تێنەگەیشتنێک هەیە سەبارەت بە مافی ڕادەربڕین، لەم ساڵانەی دواییدا دەرکەوتووە کە لە نێوان مافی ڕادەربڕین و دەستدرێژیکردندا تێکەڵاوبوون هەیە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو دووانەدا نەبوو، لە تیک تۆک ڕێکخراوێک هەیە کە نوێنەرایەتی ژن و پیاو و خودی تونس ناکات، بەڵکوڕاستییەکان دەشێوێنێت. دەشڵێت، میدیاکان هەڵەیەک دەکەن کاتێک ئەو بابەتانە وەک بابەتی سەرەکی لە بەرنامەکانیاندا دەخەنەڕوو و بابەتی مەترسیدار لە دژی دیدگا و ئازادییەکان دەخەنەڕوو.

 

"دەستگیرکردن چارەسەر نییە"

ئایدە بن شەعبان ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە شیاو نییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەم کەسانە بۆ پەیداکردنی پارە وتار دەدەن، حکومەت دەتوانێت وەک سزایەک داوای پارەی زیادەیان لێبکات و چاودێرییەک لە سەر ئەو شتانەی وا دابەشی دەکەن بکات، گرنگە کۆنترۆڵی هەبێت بۆ ئەو شتانەی بڵاو دەکرێت سنووردار بێت و دژی ڕەوشت نەبێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان پێیان وایە سزای زیندانیکردن چارەسەری هەڵەکانە.

 

"دۆخەکە خراپتر دەبێت"

ئایدە بن شەعبان لە کۆتاییدا وتی: نەبوونی هۆشداری ڕێگەی دا ئەم دیمەنە ئاشکرا بێت و پێویستە ڕابگیرێت، بەڵام لەڕێگەی زیندانەکانەوە نەبێت، ڕێگەی دیکەش هەیە، لەوانە پەروەردە و هۆشیاری لەڕێگەی ڕاگەیاندنە، دۆخەکە بەرەو کێشە دەڕوات چونکە دۆخی ئابووری باش نییە و گەنجان بەهۆی بێکارییەوە لەڕاستییەکی سەختدا دەژین، هیوادارم دۆخەکە باشتر بێت و کار لەسەر ئاگادارکردنەوەی گەنجان بکرێت و ئەوانیش لەسەرڕێگای ڕاست بڕۆن.