ژنانی بناری قەندیل یادی ڤیان جافیان کردەوە
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە گوندی سیپەڕۆی بناری قەندیل ١٨یەمین ساڵیادی ڤیان جاف بەرز ڕاگیرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240202-image-6487327-2-750x430-jpg3dda82-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، لە ١٨یەمین ساڵیادی چالاکییە گیان بازییەکەی ڤیان جافدا، لە گوندی سیپەڕۆی بناری قەندیل سیمینارێکیان بۆ ژنانی گوندەکانی بناری قەندیل ڕێکخست و کورتە فیلمێکیان لە بارەی ژیان و تێکۆشانییەوە پێشکەشکرد.
سەرەتای سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستی پێکرد، کورتە فیلمەکە باسی لە تێکۆشانی ١٠ ساڵەی شەهید ڤیان کرد و دواتر ژنان گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ژنان و تێکۆشانی ئێستای ژنانی کورد کرد.