کەمتەرخەمی پزیشکی لە زنجان بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دوو منداڵ

کەمتەرخەمی پزیشکی و کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتایی و پزیشکییەکان بووە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ و برینداربوونی منداڵێکی تەمەن ٩ مانگ.

ناوەندی هەواڵ

 

منداڵێکی تەمەن ٩ مانگ بە ناوی "ئەڤین عاشری" لە نەخۆشخانەی "ئایەتوڵڵا مووسەوی" لە شاری زنجان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی یەکێک لە پەرستارەکان دەستی بریندار بووە و پەنجەی بڕاوە، بە مەبەستی چاندنی بۆ نەخۆشخانەی فاتمە زەهرا لە تاران گوازراوەتەوە.

 

هەروەها سەرۆکی زانکۆی زنجان بۆ زانستە پزیشکییەکان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی منداڵێک لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی "ئەمیر المومینین" شاری خودابەندە بەهۆی دەرزی هەڵەوە.

 

محەممەد میهران جەوادی، کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە خودابەندە کە بەهۆی ڕووداوێکەوە قاچی شکا، بەهۆی دەرزی هەڵەی بەرهەمەکانی خوێن و تێکچوونی وردە وردە لە گورچیلەکان و لەدەستدانی هۆشیاری، بۆ نەخۆشخانەی ئەمیر ئەلمومینین لە زنجان گواسترایەوە، دوای شەش ڕۆژ گیانی لەدەستدا.

 

سەرەڕای ڕەخنەی ڕای گشتی زنجان لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە نەخۆش و هاوەڵەکانیان لە ناوەندە پزیشکی و نەخۆشخانەکان و ڕوودانی ڕووداوی ناخۆش لە بەشێک لەو ناوەندانە، بەڵام دەسەڵات وەڵامی ئەو ڕەخنانە ناداتەوە و زۆرێک لە فایلەکانی سکاڵای پزیشکی بەبێ لێکۆڵینەوە دادەخرێن و بە کردەوە هیچ دامەزراوەیەک وەڵام ناداتەوە.