دوای لەناوبردنی داعش... کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لەدایک بوو

ژیان دێریک، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی زەنوبیا پشتڕاستی کردەوە کۆمەڵەکە بەهۆی پێویستی ڕێکخستنی ژنانەوە لەدایکبووە و خۆیان ناسیووە بۆ لەناوبردنی بیری داعش دوای ڕزگارکردنی شاری ڕەقە، تەبقا، مەنبج و دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

دێرین ئینگیزەک

ڕەقە- لەو کاتەوەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دامەزراوە لە ناوچە ئازادکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا "ڕەقە و دێرەزوور و تەبقا و مەنبج" کاردەکات، لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە گەورەترین ژمارەی ژنان و ڕزگاربوون لەو وێرانکاری و تاریکییەی داعش لەو ناوچانەدا بەجێی هێشتووە و ئەو بیرکردنەوە پیاوسالارییەی هەمیشە لە دژیان خەباتیان کردووە.

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دوای ئەنجامدانی یەکەم کۆنفرانسی خۆی لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکییەکانی کرد، ژیان دێریک، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکرد،  زەمینەیەکی ڕێکخراوەیی پێشترهەیە بۆ ئەو کۆمەڵەیە لە ناوچەکانی وەک ڕەققە، تەبقا، مەنبج و دێرەزوور، ئەو شوێنانەیە کە حکومەتی شام پشتگوێی خستووە و ئەم ناوچەیە بە دەوڵەمەندی مێژوویی و جوگرافی و فرەزمانی و کولتووری ناسراون، ئەوەی بە شێوەیەکی خێڵەکی ناسراوە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەریان هەیە، سەرەتا لەژێر بەڕێوەبەرایەتی حکومەتی شامدا بوو، دواتر سوپای سوریای ئازاد کۆنترۆڵی کرد و وێرانکارییەکی گەورەی بەسەردا کرد، بەڵام داعش دوای ئەوان کەوت لە داگیرکردنیدا، ترسناکترین تاوانەکانی لەوێ ئەنجامدا.

 

"ژنان نیگەرانن لە ئەگەری گەڕانەوەی داعش"

ژیان دێریک ئاماژەی بەوەدا شاری ڕەقە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە ماوەی داگیرکاریی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا، داعش لە هەموو شوێنێکی شارەکە نیشتەجێ بوو، لە هەموو شوێنێکەوە یادێکی ئازاربەخش هەیە، ژنان لێرە بەرخۆدانیان کرد و ئەشکەنجە دران، دەستدرێژییان کرایە سەر و کوژران، خێزانەکانیان پاراست و ماڵەکانیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر ئەمڕۆ ڕزگاربوونی کۆمەڵگە ببینین، ئەوە بەهۆی ژنانەوە ڕزگاری بووە، هێشتا پاشماوەی کاریگەری داعش لەسەر ژنان هەیە ئەمڕۆ، هەروەک ئەوەی تووشی سەرسوڕمان بوون بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ئەو ژنانە نەیانتوانی یارمەتی یەکتر بدەن، دەنگی ئەشکەنجەکانیان بیست و نەیانتوانی هیچ شتێک لەو بارەیەوە بکەن و ژنان هێشتا نیگەرانن لە گەڕانەوەی داعش.

 

"زەنوبیا سەر بەم جوگرافیایە"

ژیان دێریک باسی لەوەکرد، ئەم ناوچەیە بەناوبانگترین نموونەی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشکەشکراوە وەک چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە، لێرەدا لە خێزانێکی بچووکدا دەبینرێت کە دایکەکە عەرەبە، باوکەکە کوردە، داپیرە چەرکەزییە،، باپیرە لەوانەیە تورکمان بێت، بێگومان لە ناوچەکەدا خەڵک پێکەوە دەژین، بۆیە بۆ ئەم گەلە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک پێویست بوو بۆ ئەوەی زمان و ڕەنگ و کەلتووری خۆیان ببینن.

 

ژیان دێریک ڕوونیکردەوە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لەبەر پێویستی دروستبوون و باسی پرۆسەی دامەزراندنی کردوو وتی: لە سەرەتادا هەندێک لیژنە پێکهێندران بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ژناندا بکەن و کاریان بۆ ئەوە کرد هێزی خۆیان بەدیبهێنن و توانای بەدەستهێنانی هەموو شتێکیان هەیە و پێویستە خۆیان بناسن، ئەوان باسی ئەو ڕاستییەیان کرد کە ژنانی پێشەنگ لە شارەکانی ڕەقە و تەبقا و مەنبجو دێرەزوور خۆیان ڕێکخست و بە فراوانبوون لە گوندەکان و تەنانەت لە شەقامەکاندا ڕێکخراوەکە دەستیپێکرد، بە جەختکردنەوەیەکی زۆر لەسەر خولی پەروەردە و چالاکییەکانی سەر بە ماڵی ژنان.

 

لەبارەی ناوی زەنوبیا، جیان دێریک ڕوونیکردەوە "ئەم ناوە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لێرە، ناوی شاژن زەنۆبیایە و گونجاوە لەگەڵ مانایەکی کۆنی کۆمەڵایەتی و مێژوویی، زەنوبیا ژنێکی زۆر بەهێز بوو لە مێژوودا و دامەزرێنەری شاری تەدمر کە لەلایەن داعشەوە وێرانکرا، زەنوبیا کەسایەتییەکی ناسراوە بۆ هەمووان، ئەو ڕۆڵی خۆی لە مێژوودا وەک شاژن گێڕاوە و ئێستا ژنانی کورد، ئەرمەن، چەرکەز، عەرەب و تورکمان کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بوونی خۆیان لە ڕووی سەربازی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە لەم ناوچەیەدا بسەلمێنن.

 

پێکهێنانی لیژنەکانی پەروەردەو ڕێکخراوەیی

ژیان دێریک لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامن لە چالاکییەکانی پەروەردەی کراوە و داخراو بۆ ئەوەی ژنان هەست بە هێزی خۆیان بکەن، لیژنەی پەروەردە هەیە ئەویش سەر بە هەر ئەنجومەنێکن، ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر دەگێڕێت و ژنان کاردەکەن بۆ پەروەردەکردنی خۆیان و چەندین دامەزراوە هەن داوا لە لیژنەکانی پەروەردە دەکەن کۆرسی ڕاهێنانیان بۆ دابین بکەن.

 

ژیان دێریک ڕوونیکردەوە لیژنەکانی ڕێکخستن هەوڵدەدەن بگەنە هەموو ژنانی کۆمەڵگە و وتیشی: هێشتا ژنان هەن ڕووبەڕووی شێوازی جیاوازی توندوتیژی دەبنەوە لەم ناوچەیەدا، بۆیە پێویستە کارەکانمان لە هەموو بوارەکاندا چڕتر بکەین، کاردەکەین بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هەموو ژنان بکەین.