ڕۆلی میدیا و نووسەران لەناساندنی جینۆسایدی کورددا تاوتوێ کرا
ناوەندی لێکۆڵینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "ڕۆڵی میدیا و نووسەران لە ناساندنی جینۆسایدەکانی کورددا" ڕێکخست.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ئەمڕۆ ٢٧ی ئاب، ۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "ڕۆڵی میدیا و نووسەران لە ناساندنی جینۆسایدەکانی کوردا" لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخرا.
چنار نامیق، مامۆستای کۆلێجی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین وتی: ئامانجمان لە ئەنجام دانی ئەم وۆرکشۆپە کار کردنە لەسەر بۆ چوونی نوسەران و میدیا کاران تاوەکو کار لەسەر ۆرسی جینۆ سایدو گواستنەوەی پرؤسەکە لە ڕێگەی میدیاو نووسینەوە هەر ژانرێکی نووسین بی تا بچێتە ناو خەڵک و ڕای گشتی ناوخۆیی دروست بکەین سەبارەت بە پرسی جینۆسایدو گەلی کورد،
لەکاتی جینۆسایدو ئەنفال و کیمیاباران، میدیایەکی تایبەتمان نەبوو تایبەت بە خۆمان، ئەوەشی هەبوو میدیای دەرەوە بوو ، کە ئەوانیش ڕووبەرووی هەندێک سیاسەت دەبووینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا میدیای ئازاد هەیە کە میدیایەکی نەریتییە نەک رۆژنامە و تیڤی یان دیجیتالی کە ڕای گشتی جیهانی دروست دەکەین و لەلای نەوەکانی دوای جینۆساید، نازانن جینۆساید چییەو باسی ئەنفال دەکەین وادەزانێت فیلمی ئاکشنە بۆیە ئەرکی میدیایە ئەمە بگەیەنێتە خەڵک و لایەنی پەیوەندیدار.
لە کۆتایی قسەکانیدا چنار نامیق وتی: پێویستە ڕۆلی خۆمان بگێڕین لە زیندوو هێشتەنەوەی بابەتەکان و ڕومال کردنی وۆرکشۆپەکە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بوو لە کۆتایشدا بە پرسیار ئامادەبووان بابەتەکە زیاتر گەنگەشە کرا.