"هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین"
خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەکرد، چالاکییەکانی ناو زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە و وتی: هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین.
حەسنا محەمەد
شەهبا-بەمەبەستی شکاندنی گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمرالی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، زیندانی سیاسی کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیادان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، زیندانیانی پەکەکە و پەژک لە ٣ی نیسان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە لە ٤ی نیسان کە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان ، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن دەهێنن و دەچنە قۆناغێکی نوێ، سەبارەت بە چالاکی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا، خەدیجە ئیبۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا پشتیوانی خۆی دەربڕی.
"مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکیمانە"
لە سەرەتای قسەکانیدا، خەدیجە ئیبۆ تیشکی خستەسەر هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و وتی: ئێمە لە شەهبا کار و چالاکییەکانمان لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنیئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەین، سەر بە ڕێبەر ئاپۆین و بەردەوامین لە ناڕەزایەتیەکانمان بە مەبەستی ئازادکردنی جەستەیی لە زیندانی ئیمرالی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، زۆرێک لە خەڵکی نیشتمانپەروەر مانیان لە خواردن گرت و لە پێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا گیانیان لەدەستدا، بەڵام جیهان و بە تایبەتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چاویان کوێرە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
"پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەکەین"
خەدیجە ئیبۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە هەموو هێزمانەوە پشتیوانی لە چالاکی زیندانییەکان دەکەین، هەروەها چالاکییەکانمان لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەین، هەرگیز لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیری و داگیرکاریانەی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، ڕاناوەستین و خاوەن هەڵوێست دەبین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی هەموو کۆمەڵگەیەو هەزاران کەس لە زیندانەکانی داگیرکاریدا وابەستەی هێڵی ئازادین و لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامن لە بەرخۆدانیان.
"هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین"
خەدیجە ئیبۆ ڕاشیگەیاند، بەرخۆدان و هێزیان لە بەرخۆدان لە زیندانەکاندا وەردەگرن و لە ڕێگەی ئەو بەرخۆدانەشەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد دەکەن و وتی: بەپێی یاسا و دادپەروەری جیهان و تورکیا. دەوڵەت، ئەو کەسانەی تەمەنیان ئەگەر تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوە بێت، پێویستە لە زیندان ئازاد بکرێن، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەموو بڕیار و یاساکان پێشێل دەکات و لە ئێستادا گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت و ڕێگە نادات چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت.
بانگەوازی لە سی پی تی: ئەرکی خۆت ئەنجام بدە
لە کۆتایی قسەکانیدا خەدیجە ئیبۆ، وتی: هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی خۆمان لە بەرخۆدانی مەزڵوم و کەمال و خەیریان وەردەگرین، لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دەبینە ئەڵقەی ئاگرو دەنگی خۆمان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەکەینەوە بۆ ڕای گشتی جیهان و هەمیشە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، سەرەتا پێویستە سی پی تی ئەرکی خۆی بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی سیاسی جێبەجێ بکات.