بە سەدان هاوڵاتی لە نیشتیمانی خۆیان ئاوارەبوون

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) ڕاپۆرتی جیهانی کۆچکردنی ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کۆچبەرەکان لە جیهاندا گەیشتووەتە ١١٧ ملیۆن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM، ڕاپۆرتی کۆچکردنی هاوڵاتیانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە لە جیهاندا ٢٨١ ملیۆن هاوڵاتی کۆچیان کردووە و بوونەتە کۆچبەر.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ، توندوتیژیی، کارەسات و هۆکاری دیکە یاخود بە ناچاری وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە گەیشتووەتە ١١٧ ملیۆن کەس.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە و لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەکە ئەو ئاستە بەرزترین ئاستە کە تا ئێستا تۆمارکرابێت.

 

ڕێکخراوەکە، داوای لە دەزگاکانی نێودەوڵەتی و وڵاتان و بەرپرسانی دەرەوەیان کرد، کە لە هەوڵی چارەسەریی کێشەی کۆچبەراندا بن.