KCDP: لە ماوەی مانگی ئایاردا ٤٠ ژن لە تورکیا کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین، مانگی ئایاری ٤٠ ژن کوژراون کە ٪٦٣یان لەناو ماڵەکانیاندا کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین لە مانگی ئایاری ڕابردوو ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەرد لە ماوەی مانگی ئایاردا ٤٠ ژن بەدەستی پیاو کوژراون.

 

لەنێویان ئەو ژنانەدا ١٤ ژن بەهۆی ئەوەی بڕیاریان لەسەر ژیانی خۆیان داوە، وەک ویستی جیابوونەوە، ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری، یان ڕەتکردنەوەی پەیوەندییەک، کوژراون، یەکێکیان لەکاتی هەوڵدان بۆ پاراستنی کچەکەی، سێ کەسیان بە بیانووی ئابووری کوژراون، ٢٠ ژنی دیکەش تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەیان نەزاندراوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆی ٤٠ ژن کە کوژراون، ٢٥یان لە ماڵەوە بوون، ٦یان لە شەقام، ٢ لە ئۆتۆمبێل، ٢ لە شوێنی جێهێڵدراو و ٢ لە شوێنی کار، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ١٥ ژن لەسەر دەستی هاوسەرەکانیان کوژراون، ٦ یان لەسەر دەستی باوکیان، ٤ یان لەسەر دەستی ئەو کەسانەی پەیوەندییان هەبووە، ٤ یان لەسەر دەستی کەسێکی ناسیاویان کوژراون، ٣ بە دەستی کەسوکاریان، ٢ بە دەستی هاوسەرەکانی پێشوویان کوژران، یەکێکیان لەلایەن براکەیەوە، یەکێکیان لەلایەن کوڕەکەیەوە.