کۆنفرانسی پەیوەندییەکانی تەژەکە-ئەوروپا بەڕێوەچوو

لە ٢٣ و ٢٤ی ئایاردا تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا "تەژەکە-ئەوروپا" سەبارەت بە کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفرانسێکیان ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ

 

بە دروشمی "ژن لە دامەزراندندا، ژیان لە ئاشتیدا، ئازادی لە کۆلەکتیڤدا"، ژنان لە سەرانسەری ئەوروپاوە بەشدارییان لە کۆنفرانسی  کۆنفرانسی پەیوەندییەکانی تەژەکە-ئەوروپا کرد، هەڵسەنگاندنیان بۆ کارەکانی خۆیان کرد و قسەیان لەسەر سەرلەنوێ بنیادنان کرد.

 

لە شەش وۆرکشۆپی جیاوازدا بواری گرنگی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە بە قووڵی قسەیان لەسەر کرا و بڕیاردرا بۆ بەردەوامیدان بەم کاروبارانە.

 

کۆنفرانسەکە لە یەکەم ڕۆژدا بە سینەڤیزیۆنێک کە تێیدا دیپلۆماسیی ژنانی کورد لە ئەوروپا نیشاندەدرا، دەستیپێکرد.

 

لە بەشی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا دۆخی ژنانی جیهان قسەی لەسەر کرا. تیشک خرایە سەرر شەڕی تایبەت کە هەوڵدەدات هێزی ڕێکخراوی کۆمەڵگە تێکبشکێنێت. ڕاگەیاندرا کە پێویستە دژی ئەمە تێکۆشانێکی هاوبەش درێژەی پێ بدرێت. گرنگیی خەباتەکانی ژنۆلۆژی و کۆنفیدرالیزمی ژنانی جیهان قسەی لەسەر کرا.

 

لە هەڵسەنگاندنی کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژناندا تیشک خرایە سەر پێویستیی دیدگا و تێڕوانینەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

 

لە وۆرکشۆپەکاندا بە تایبەتی لەسەر ستراتیژی و دامەزراندنی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەهێزکردنی تۆڕە هەنووکەییەکان قسە کرا.

 

بەشێکی گرنگی تر بریتیبوو لە کاری زانیاری، کە لەم وۆرکشۆپەدا باس لە ئامڕاز و ڕێبازەکانی کرا.

 

لە وۆرکشۆپێکدا سەبارەت بە پرۆژە، ئاماژە بەوە کرا کە کاری پرۆژەکان بەشێکی سەرەکیی کاری کۆمەڵایەتین کە پێویستە بەهێز بکرێن.

 

بۆ قسەکردن لەسەر گرنگی و ڕێیە نوێیەکانی خوێندن، وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

 

لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا ئەنجامەکانی وۆرکشۆپەکان خرانە ڕوو و تێڕوانینی بەشداربووانی تر وەرگیرا و لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا.