پەیامی ڕۆژی کۆبانێ لە ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتییەوە
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە پەیامێکیدا بۆ پیرۆزکردنی شٶڕشی کۆبانێ ڕایگەیاندووە، ئامانج لە هێرشەکانی سەر کۆبانێ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنان و ژیانێکی یەکسان و ئازادە.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل، ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆز کردو لە پەیامە بڵاوکراوەکەیدا هاتووە: سڵاو لە بەرخۆدان و شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆبانێ ڕوویدا دەکەین.
"ئەوان هەرگیز سەرناکەون"
لە پەیامەکەدا ڕاگەیەندرا، ژیانی نوێ ئیلهامبەخشە بۆ هەموو جیهان، ژیانی نوێ کە لەسەر بنەمای پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیی ژنان دامەزراوە، بۆتە ئیلهامبەخشە بۆ هەموو جیهان ئەمڕۆ. ئێمە پشتیوانی ژنانی کۆبانی دەکەین کە بە گوندە ئیکۆلۆژییەکانیان و دەستوور خەبات بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد دەکەن, هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی جەنگی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشێکە دژی دەستکەوتەکانی ژنان، ئەوانەی بە سیاسەتە جەنگییە پیسەکانیان هێرش دەکەنە سەر خەڵک و ژنانی کۆبانێ هەرگیز سەرکەوتوو نابن، ئامانج لە هێرشەکانی سەر کۆبانێ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنان و ژیانێکی یەکسان و ئازادە.
"ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتووییە"
لە کۆتاییدا هاتووە: ژن ڕێگەت پێنادات لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕەوە دەسەڵاتی خۆت بپارێزیت، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکڕیزییە. بژی شۆڕشی کۆبانێ.