پەیامی ژنان لە سەفەربەری: چارەنووسی تورکیا وەک داعش دەبێت

ژنانی گوندی هەلینجەی سەر بە شاری کۆبانێ، کە خواردن ئامادە دەکەن و دەینێرن بۆ پاڵپشتیکردنی شەڕڤانەکانیان لە بەرەکانی شەڕدا، ڕایانگەیاند، چارەنووسی دەوڵەتی تورک وەک داعش دەبێت.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ- دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خەڵکی ناوچەکە بە هەموو ئاراستەیەکدا کۆبوونەوە بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و دەستکەوتەکانیان، هەموو گەلانی ناوچەکە سەرقاڵی بەرخۆدان و جووڵەن بەم ئاڕاستەیە، لەو چوارچێوەیەدا، لە شاری کۆبانێ، دانیشتووانی گوندی هەلینجە خەریکی ئامادەکردنی خواردنن بۆ پاڵپشتیکردنی شەڕڤانان لە بەرەکانی پێشەوە، هەروەها ژنانی گوندی هەلینچە لە کۆمینی شەهید مەدیا خواردنیان ئامادە دەکرد و بۆ پاڵپشتی منداڵەکانیان و بەرخۆدێرەکانیان ڕەوانەی پێگەکانی بەرخۆدانیان دەکرد.

 

ژنانی گوندی هەلینج ڕایانگەیاندووە کە هەمیشە لە پشتی شەڕڤانەکانیانەوەن و هەرچی داوایان لێبکرێت دەیکەن بۆ پاراستنی خاک و دەستکەوتەکانیان، یەکێک لەو ژنانەی خواردنەکە ئامادە دەکات، هاجیرە گەنجۆیە ڕایگەیاند، ئەوان خواردن ئامادە دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی شەڕڤانانیان کە لە بەرەکاندا شەڕ دەکەن، و وتی: ئێمە وەک دایک و باوک و خوشک و برایەک کە بەرگری لە خاکەکەمان دەکەن، لە ڕێگەی خۆراکەوە پاڵپشتی شەڕڤانانمان دەکەین. شانازی بە منداڵەکانمانەوە دەکەین و بە دڵ و گیان لەگەڵیانین.

 

"منداڵانی وڵاتەکەمانن بە گشتی"

دایە هاڤیرە بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی بەبیرهێنایەوە و وتی: ماوەیەکە شەڕڤانانمان شەڕ و بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشە لەشکرکێشییەکان لە بەنداوی تشرین، قەسەدە کێیە؟  منداڵی ئەم گەلەن،منداڵانی وڵاتەکەمانن بە گشتی نەک منداڵی ئێمە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەمانەوێت بە هەموو شێوەیەک هاوکاری و پشتیوانیان بین، هەمیشە لە پشتیان دەبین، هەرچی داوامان لێبکرێت دەیکەین، سڵاویشم بۆ هەموو شەڕڤانانی قەسەدە هەیە، ئێمە دەڵێین هەمیشە لە پشت شەڕڤانەکەمانەوە دەوەستینەوە.

 

"ئێمە لەسەر خاک و وڵاتەکەمانین و خاکەکەمان دەپارێزین"

نەجمە میسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خۆراک بۆ منداڵەکانیان ئامادە دەکەن کە خاکەکەیان دەپارێزن و لە شەڕدان و وتی: ئەمڕۆ ئێمە خۆراک بۆ منداڵەکانمان ئامادە دەکەین کە لە هێڵی پێشەوەن و خاکەکەمان دەپارێزن، ئێمە لە ڕێگەی خواردنەوە پشتگیری شەڕڤانەکانمان دەکەین، هەمیشە لە پشت شەڕڤانانمانەوە دەوەستین و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەکەین، دەوڵەتی تورک چ کارێکی لەگەڵ ئێمە هەیە؟ ئێمە لەسەر خاک و وڵاتەکەمانین و خاکەکەمان دەپارێزین، ئەمڕۆ قەسەدە.

 

"چارەنووسی داعش بەسەر دەوڵەتی تورکدا دێت"

فیرۆز خەلیل ڕایگەیاند، تا کۆتایی پاڵپشتی منداڵەکانی دەکات کە لە بەرخۆداندان و وتی: ئەمڕۆ لە گوندی هەلینچ خواردن بۆ منداڵەکانمان ئامادە دەکەین کە لە ناوچەکانی جەنگدان، پشتیوانیان دەکەین، دەڵێین وەک چۆن داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، دەوڵەتی تورکیش بە دەستی منداڵەکانمان شکست دەهێنێت، دەوڵەتی تورک چ کارێکی لەگەڵ ئێمە هەیە؟ ئێمە واز لە خاک و نیشتیمانەکەمان ناهێنین و هەمیشە لەسەر خاکی خۆمان دەبین، قەسەدە کێیە؟ ئەوان منداڵی ئەم گەلەن، ئەم نیشتمانەنم فڕۆکەکانیان و تۆپخانەکانیان و  هێرشەکانیان ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن، دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین و ئێمەی گەلی کورد لە مردن گەورەترینم ئێمە دەڵێین هەمیشە لەسەر خاکی خۆمان دەوەستین و پاڵپشتی شەڕڤانانمان دەبینم بژی ئەو شەڕڤانانەی ئێمە کە گیانیان لە پێناو خاکەکەیاندا کردە قوربانی.