پەیامی نەورۆز لە شەڕڤانی یەپەژە: خەباتمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت
سارا عەگید، شەڕڤانی یەپەژە پەیامی "خەباتمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت"ی بەبۆنەی نەورۆزەوە پێشکەش کرد و وتی: بە ڕۆحی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.

ئاواز عەلی
کۆبانێ- نەورۆز هێمای بەرخۆدان و سەرکەوتنە لە مێژووی کورددا، نەورۆز بەرزکردنەوەی مەشخەڵی سەرکەوتنە بەرامبەر بە دەسەڵاتدار، ئەمەش کولتوورێکی بنەڕەتیی خوڵقاندووە و بووەتە چرای ئازادی، نەورۆزی ٢٠٢٥ بە دروشمی "بە ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" پێشوازی لێکرا.
'ئەم بەرخۆدانە بۆ ئازادی و دیموکراسییە"
سارا عەگید، شەڕڤانی یەپەژە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە هەستی خۆی سەبارەت بە نەورۆزی ٢٠٢٥ دەربڕی و هەڵسەنگاندنێکی وردی بۆ واتاو گرنگی بەرخۆدانی بەردەوام کردو وتی: ئەم بەرخۆدانە بۆ ئازادی و دیموکراسییە، بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ڕەوشتی و سیاسییە. لە ڕێگەی ئەم بەرخۆدانەوە دەمانەوێت فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیکەوە بە ژیانەوە بگەیەنین، بەم فەلسەفەیە ئێمە دژی عەقڵیەتی پیاوی دەسەڵاتدار دەجەنگین.
شەڕ بۆ ژیانێکی یەکسان و دیموکراتیک
سارا عەگید ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەک چۆن ئاگری نەورۆز لەدژی ستەمکارانی زوحاک داگیرسێندرا، ئەم ئەفسانەیە ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەلایەن گەلی ستەملێکراوەوە زیندوو کراوەتەوەو وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە بەسەر کۆمەڵگەدا حوکمڕانی دەکرد، ئەمڕۆ سەرەڕای داگیرکاری و دەسەڵات، گەلی کورد لەگەڵ ڕۆحی کاوەی ئاسنگەرو مەزڵوم دۆغان بەردەوامە لە شەڕەکەی و بەتایبەتی خەباتکارانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەڕێکی بێ وێنە بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەڕێوەدەبەن، هەروەک چۆن ٨ی ئادار بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا، نەورۆزیش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت.
"بە ڕۆحی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەژین"
لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەیدا، سارا عەگید سەرنجی بۆ بەرخۆدانی چوار پارچەی کوردستان ڕاکێشا و وتی: وەک هێزەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە، بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر سەرکەوتن ناکەین، سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت، بە ڕۆحی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ئێمە بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەژین و بەم شێوەیە پێشوازی لە نەورۆز دەکرێت.
"ئەم نەورۆزە ئازادی و سەرکەوتن دەهێنێت"
سارا عەگید شەڕڤانی یەپەژە لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، مانگی ئادار دەکەنە مانگی بەرخۆدان و سەرکەوتن و قارەمانێتی و بەو ئیرادەیە، حکومەت شکست پێدەهێنن، سڵاوی لە گەلی ئێشکگری بەنداوەکە و خەباتکارانی بەرخۆدان کرد کە لە بەرەی تیشرین و قەرەقۆزاخ بەرخۆدێرن و وتی: پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢٥ی ئاشتی و دیموکراسی دەکەم، لە ژنان و گەنجان و گەلی نیشتمانپەروەرمان و ئەوانەی بەرەنگاری توندوتیژی و چەوساندنەوەن لە بەنداوەکەدا، و ئەو خەباتکارانەی بەرخۆدان کە لە پێناوی وڵاتدا خەبات دەکەن، ئەم نەورۆزە ئازادی و سەرکەوتن دەهێنێت.