پەیامی کەسایەتییە جیهانییەکان بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ئازادیی تۆ ئازادیی جیهانە
بە واژۆی ١٤ کەسایەتی ناسراوی جیهان لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ، فەیلەسوف، بیرمەند، نووسەر، سیاسەتمەدار، پسپۆرانی زانستیی و ڕۆشنبیران بە هەڵسەنگاندنی فیکریی و ئازادی بیرکردنەوەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی پشتیوانیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆشنبیران، فەیلەسووفان، چالاکوانان و سیاسەتمەداران، لەوانە جۆن هالۆوەی، شیرین عەبادی، دیبێ بووکچین و ...هتد پەیوەست بە خواستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ناردنی پەیامێک بۆ ڕۆژنامەی یەنی یاشام، پەیامێکی هاوپشتییان بڵاوکردەوە.
لە پەیامی کەسایەتییە ناسراوەکاندا هاتووە:
شیرین عەبادی، برادەری خەڵاتی ئاشتی دیاری کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەمیشە نیازیی باشی خۆی نیشان داوە و زۆر گرنگە کە لە بارودۆخی گۆشەگیری بهێنرێتە دەرەوە. عەبادی وتی، ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی پێویستی ناوە و ئێستا نۆرەی هەنگاونانی دەوڵەتە، بۆیە دەبێت ئازاد بکرێت.
مارتینا ئەندەرسۆن، نوێنەری نێونەتەوەیی شین فێین (Sinn Féin) ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی وەک سیمبۆلی بەرخۆدانی گەلی کورد لە دژی ستەم پێناسە کرد و دەڵێت: ڕێگای چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورد، ئازادیی ئۆجالانە.
یەکێک لە کۆمەڵناس و فەیلەسوفە ناسراوەکانی جیهان جۆن هالۆوەی ئاماژەی بەوە کرد کە فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و دەستنیشانی کرد کە قۆناغی ئێستا دەبێت خۆی بسپێرێت بە دیموکراسیی کۆمۆناڵ یان دیموکراسیی هەرەوەرزی. هالۆوەی دەڵێت: "من لە دڵەوە هیوادارم، کە دەوڵەتی تورک وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بە پەیامی ئاشتیی ئۆجالان.
جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی ئاشتی جەختی لەسەر پێویستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردووەتەوە و دەڵێت: "بۆ بەشدارییکردن لە قۆناغەکەدا دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت" و ئەم پەیامەی دا: "مەبەستم بوو لە زاری خۆیەوە گوێ لە قۆناغی گۆڕانکاری بگرم. ئەمەش دەبووە شتێک هاوشێوەی قۆناغی گۆڕانکاریی ماندێلا.
کچی مۆرای بووکچین، دێبی بووکچین ڕایگەیاند کە مەرجە چەپی جیهان لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ببێتە یەک و دەستنیشانی کرد کە ڕێبەر ئاپۆ خۆی باسی ئەمە دەکات. بوو کچین وتی: "پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی بەڕێز ئۆجالان بۆ ژیانێکی یەکسان، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، فێمینیست، دادپەروەر و ئازادیخواز، نەخشەڕێگایەکی گرنگە.
د. جیانی تۆگنۆنی، ئێپیدیمیۆلۆژیستی ئیتاڵی دەڵێت: ئۆجالان و بیرۆکەکانی بۆ من ئەوەیە کە وەک مۆدێلێک ببینرێت بۆ شیکردنەوەی شێوازی ئەو ژیانەی کە سەردەمی ئێستا پێویستی پێیەتی.
میکێلا ئاریکالێ، پارێزەری نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ دەستنیشانی کرد کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ پرسی کورد نییە، بەڵکو بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدەریش لەوە، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە. هەروەها خواستی خۆی بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی دەبڕی.
بامبۆس چارالامبۆس، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا دیاری کرد کە لە بابەتی داماڵینی چەکی پەکەکە و هەڵبژاردنی ڕۆڵی ئاشتیدا، ڕێبەر ئاپۆ خاوەن ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بووە. لەبەر ئەوە داوای کردووە کە مافەکانی گەلی کورد ببێتە بەشێکی سەرەکی لە گفتوگۆکانی دەستووری بنەڕەتییدا.
هاوڕێکخەری پرۆگرێسیڤ ئینتەرناشناڵ دەیڤید ئەدلەر وتی، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ئازادیی گەلی کورد و ئاشتییە لە جیهاندا.
سەرۆکی شین فێین دێکلان کێرنی هێنایە زمان کە دەبێت لایەنی کورد لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەکەکە و ڕێبەرایەتیی سەرۆک ئاپۆدا هەنگاوی جێگای متمانە بنێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئینگلتەرا جێرمی کۆربین دیاری کرد کە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئاشتی و قۆناغی بەرەو ناساندن.
ئۆگمندور جۆناسۆن، وەزیری پێشووی کاروباری ناوخۆی ئایسلەندا دەڵێت: بە بڕوای من ئێمە لەگەڵ ئۆجالاندا بە هەمان زمان قسە دەکەین. سەرکەوتن ئەوەیە کە کۆمەڵگە بەرەو باشتربوون ببات. سەرکەوتن کۆمەڵایەتییە". هەروەها بانگەوازی ئاڕاستەی هێزەکانی ناتۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەر کەسێک کرد کە بەشداریی لە قۆناغی ئاشتیدا بکەن.
بۆدۆ ڕامێلۆ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا جەختی کردووەتەوە، زۆر گرنگە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و ببێتە بەشێک لە قۆناغی ئاشتی. بۆدۆ ڕامێلۆ ئەم بانگەوازییەی کرد: تکایە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەن تا بتوانێت ببێتە بەشێک لەم قۆناغە. وە ئەو دەستەی کە درێژی کردووە قبوڵی بکەن.
ڕاپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا ناچۆ سانچێز ئامۆر-یش دیاری کرد کە ئەوان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و دەڵێت: "ئەمە هیوایەکی نوێ لەم وڵاتەدا دروست دەکات. پێویستە ئەم هیوایە بە هەمیشەیی بمێنێتەوە و بەفیڕۆ نەچێت. ئەمە دەرفەتێکی دیرۆکییە