"پەیاممان بۆ ٤ی نیسان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"

ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کردو ڕایگەیاند، پەیامیان لە ٨ی ئادارو نەورۆزو ئێستا ٤ی نیسان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردە عەبدوڵا ئۆجالانە.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ-٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گەلی کورد ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بە ڕۆژی لەدایکبوون و بوونی خۆی پێناسە دەکات، لەم ڕۆژەدا گەلی کورد چەندین چالاکی جیاواز ئەنجام دەدەن و دار دەچێنن، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕیحان لۆقۆ. وتەبێژی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار بۆچوونی خۆی دەربڕی.

 

"ڕێبەر ئاپۆ مزگێنییە بۆ ئێمە"

ڕیحان لۆقۆ سەرەتا ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالانی لە هەموو مرۆڤایەتی و گەلی ئازادیخواز پیرۆزکردو وتی: پێش هەموو شتێک، یادی لەدایکبوونی ڕێبەری مرۆڤایەتی و ئاشتی و یەکسانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینەوە، ئەم ڕۆژە لەدایکبوونی گەلی کورد و ژنانە، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر زیندووبوونەوەیە نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئاپۆ مزگێنییە بۆ ئێمە، ڕێبەر ئاپۆ چەندین کاری گرنگی کردووە بۆ ژیانێکی یەکسان، دیموکراسی، دادپەروەر، بۆ ئەوەی زۆر کەس ناسنامەیان هەبێت و بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی کە کۆمەڵکوژکراوە و کۆمەڵگەی لەسەر بنەمای ناسنامە بونیاد ناوە، کاتێک دەڵێین ٤ی نیسان مانایەکی هەیە، ڕێبەر ژیانێکی نوێی بۆ ژنان و منداڵان و گەنجان دروستکردووە.

 

وتیشی: ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ لەناو بەرخۆدانی مێژووییدایە، لە شۆڕشی ژنان و بە ناوی هەموو ئەو ژنانەی کە دڵیان بۆ ٤ی نیسان لێیدا، سڵاو و خۆشەویستی خۆمان دەنێرین بۆ بەرخۆدانی ئیمراڵی و ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز ڕێبەرەکەم، لە ٨ی ئادارو نەورۆزی ٢٠٢٤ یەکەم پەیاممان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو، پەیامی ٤ی نیسانمان هەر ئەو پەیامەیە کە لە ٨ی ئادار دەستمان پێکردو داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، هیچ دروشم و داواکارییەک جگە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوونی نابێت.

 

"لە دژی ڕێبەر ئاپۆ تاوانی مرۆیی ئەنجام دەدرێت"

ڕیحان لۆقۆ تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، سیستمی کۆنفیدراڵی و نەتەوەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتیی ژنان لە سەدەی ٢١ی لەسەر بنەما و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە، ئەمڕۆ هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئاشتی و یەکسانی و دادپەروەریدا پێکەوە دەژین و سیستمێکی نموونەیی بۆ جیهان نیشان دەدەن، دوژمن لە دژی سیستەمی ڕێبەر ئاپۆ، کە بونیادی نا گۆشەگیری خراپتر دەکات، لەگەڵ فراوانبوونی سیستەمەکەمان و پێکەوە ژیان لە ئاشتیدا، فشار لەسەر ڕێبەر ئاپۆ زیاد دەکات، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە بەندکراوە و ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەکمان وەرنەگرتووە، لە ئێستادا خێزان و پارێزەران ناتوانن سەردانی بریکارەکەیان بکەن، ئەمڕۆ تاوانێکی مرۆیی لە دژی ڕێبەر ئەنجام دەدرێت ئەم جۆرە یاسایە لە هیچ یاسایەکی جیهانیدا بوونی نییە.

 

"ڕێکخستنەکانی ژنان بەرنامەیەکی چڕیان بۆ ٤ی نیسان داڕشتووە"

ڕیحان لۆقۆ پلانی کۆنگرەی ستاری بۆ ٤ی نیسان ڕاگەیاند و لە کۆتاییدا وتی: ٤ی نیسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار پێشوازی لێدەکرێت، بۆیە ئەمە ڕۆژێکی تایبەتە بۆ ئێمەی ژنان، لە ٤ی نیساندا کارەکانمان ئەنجام دەدەین، سیمینار لە گەڕەک و گوندەکان و شارەکان و ناوچەکان و کانتۆنەکان لەسەر ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەی گەورە بۆ خەڵک ئەنجام دەدرێت سینەفزیۆن بۆ ئەو ڕۆژە نمایش دەکرێت، لە لایەکی دیکەوە، ئەو دایکانەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ماونەتەوە و یەکتریان بینیووە، کۆبوونەوەیەکی شەوانیان بۆ ڕێکدەخرێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیساندا دەڵێت ئەگەر بتەوێت ئەم ڕۆژە پیرۆزبکەیت لە هەموو شوێنێک درەخت بچێنە، ئەوە شتێکی پیرۆزە بۆ ئێمە کە ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە لێکیدەداتەوە، بۆیە لیژنەی ژینگەیی ئێمە کە هەڵمەتی ژینگەیی دەستپێکرد دار دەچێنێت، لیژنەکە هەڵمەتێکی چاندنی دار بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستپێدەکات لە ٤ی نیسان لە هەموو شارەکان پیرۆزبایی گەورە بەڕێوەدەچێت و بە گژمارەی تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتری ئاشتی ئازاد دەکرێن، وەک ڕێکخراوی ژنان بەرنامەیەکی چڕمان داناوە.