"پێویستە ژنانی سووریا بۆ داهاتوویەکی باشتر دەنگیان یەکبخەن"

دەیان ساڵە ژنانی سووری لە ئەنجامی بارودۆخی ئەو وڵاتەدا ئازار دەچێژن، پەراوێزخستن هاوەڵێکی بەردەوامیان بووە لە هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا.

ڕۆشێل جونيور

 

سوەیدا- هەرچەندە ژنانی سووریا توانای زاڵبوون بەسەر ناخۆشییەکان و گۆڕینی ئازارەکانیان هەیە بۆ هێزێکی بزوێنەری گۆڕانکاری، بەڵام دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان بوونەتەوە، کاتی ئەوە هاتووە پێگەی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بسەلمێنن.

 

زۆرێک لە ژنانی سوەیدا پێیانوایە کە بەهێزکردنی ژنان و بەشداریکردنیان لە پێگەی بڕیاردانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا نوێنەرایەتی بەردی بناغەی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و سەقامگیرە. ئەوان پێیان وایە ژنان هەلێکی ناوازەیان هەیە بۆ دووبارە داڕشتنی داهاتووی وڵات لە ڕێگەی سەربەخۆیی دارایی و هۆشیاری لە مافەکانیان و بەشداری کۆمەڵگە.

 

"دەبێت خاوەنی بڕیارەکە بین و سەربەخۆ بین"

نەسرین ئەبو فەخر، چالاکوان لە سوەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی سووریا لەمڕۆدا زیاتر لە جاران پێویستە بەشدارییەکی کاریگەرانە لە پێشکەوتنی وڵاتەکەدا بکەن. وتی: ئێمەی ژنان دەبێ لە پۆستی بڕیاردان لە سیاسەت و دەسەڵاتی دادوەری و ئابووریدا بین و ئاگاداری ماف و ئەرکەکانمان بین. سەربەخۆیی داراییش زۆر پێویستە، چونکە توانای بڕیاردانی ئازاد و دوور لە وابەستەیی بە ژنان دەبەخشێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهێزکردنی ژنان دەبێت هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت، چ دەرونی و چ جەستەیی، بەتایبەتی دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و توندوتیژی و ترسی هاوڕێیەتی. دەبێت ژنان بتوانن خۆیان بپارێزن و لە مانای ئازادی کەسی تێبگەن، ئازادی فێربوون، گەشتکردن، هەڵبژاردنی ژیانی خۆیان و تەنانەت بڕیاردان لەسەر ژمارەی منداڵەکانیان، دەبێت ڕێز لەو مافانە بگیرێت، سەرەڕای جیاوازیی داب و نەریتی.

"پێویستە دەنگی ژنان یەکبگرین و یەکبخەین"

ئەمال عەزام داوای یەکخستنی هەوڵەکانی ژنانی سووریا لە هەموو شارەکاندا کرد. "پێویستە بە یەکگرتوویی بوەستین، کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان هەموو ژنان لە شارەکانی سووریا ئەنجام بدەین، لە ئەزموونی یەکتر فێربین و پلانی بنیاتنانی ڕۆڵێکی ڕاستەقینە بۆ ژنان لە پێشەنگایەتی داهاتووی وڵاتدا دابنێین". ژنانی سووریا خاوەنی توانای گەورەن کە دەبێت سوودیان لێ وەربگیرێت، بەتایبەتی بۆ پشتگیریکردنی ئەو ژنانەی کە تووشی بارودۆخێکی سەخت بوون.

 

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پاڵپشتیکردنی ژنان تەنیا لەلایەنە دەرونییەکاندا سنوردار نەبێت، بەڵکو پێویستە پاڵپشتی ماددیش لە ڕێگەی پڕۆژەی ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەوە لەخۆبگرێت، چونکە کارکردن کەسایەتیی ژنان بەهێز دەکات و وایان لێدەکات زیاتر توانای بەشداریکردن له کۆمەڵگەدا هەبێت. "ژنانی بەهێز منداڵی بەهێز پەروەردە دەکەن، ئەمەش ڕێگای ڕاستەقینەی بنیاتنانی سووریایەکی نوێیە.

ئەمال انم پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پەرەسەندنی دوورکەوتنەوە لە نێوان ژنان لە نێوان ئەم بارودۆخە سەختەدا. وتی: دەبێت گەلی سووریا لە یەکڕیزی نیشتمانی نزیکتر بێت، ژنانیش پێکەوە بژین. با پێکەوە بوەستین و یەک بین.

 

داوای هاوکاری و یەکگرتوویی ژنان دەکات، هیچ شتێک ناهێڵێت کۆمەڵێک ژن پێکەوە کاربکەن، ئەمە ئەو داهاتووەیە کە ئێمە ئاواتەخوازین، هیوادارم دۆخەکە باشتر بێت، دەنگی ژنان یەکگرتوو بن و ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەدا.