"پێویستە ژنان لە دژی توندوتیژی ئاگاداری مافە یاساییەکانیان بن"

لە تونس کە توندوتیژی دژ بە ژنان لە زیادبووندایە، ژنانی دانیشتووی گوندەکان لەژێر مەترسیدان، داکۆکیکارانی مافی ژنان ڕایانگەیاند، پێویستە هەوڵێکی بەهێز بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ژنانە.

زهور مەشریقی

 

تونس- لە تونس ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توندوتیژی دژ بە ژنان لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان خەبات بۆ ژنان دەکەن، هەوڵ دەدەن پاڵپشتی یاسایی و کۆمەڵایەتی بە ژنان ببەخشن، مەنال کۆشات، بەڕێوەبەری ناوەندی پشتیوانی "أروى القيروانية" بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوەو سەر بە یەکێتی ژنانو باسی لە توندوتیژی دژی ژنان کرد کە ڕۆژانە لە زیادبووندایە.

 

مەناڵ کۆشات باسی لەوەکرد، زۆربەی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە دۆخێکی سەختدا دەژین و وتی: پارێزگاکەم توندوتیژترینە، بەشێوەیەکی دڕندانە ڕوو لە زیادبوون دەکات، دڕندانەترین پرۆسەیش کوشتنی ژنێکە بە دەستی هاوژینەکەی بە چەقۆیەک لە دوایین جەژنی قوربان لەبەردەم هەموو هاوڵاتیاندا لە شەقامەکاندا بیندرا بەبێ ئەوەی کەس دەنگی بەرز بکاتەوە، ئەو ناوەندەی کە من بەڕێوەی دەبەم هەموو ڕۆژێک پێشوازی لە ژنان دەکات بۆ ئەوەی بتوانین گوێیان لێبگرین و هەوڵدەدەین بیانگرینە خۆمان بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆلای ئەو کەسانەی کە ئازاریان داون.

 

دۆخی ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان

مەنال کۆشات سەرنجی بۆ دۆخی ژنانی گوندنشینەکان ڕاکێشا و وتی: ڕەوشی ژنان لە گوندەکانی قیراوان خراپتر دەبێت، چونکە هەژارترین دەوڵەتەکان لە تونسدان و لە ئەنجامدا توندوتیژی ئاسان دەبێت، بە تایبەتی ئەو کەسەی توندوتیژی ئەنجام دەدات دەزانێت ژن بێ پشتیوانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە و ناتوانێت سکالا بکات، بەهۆی بارودۆخەکەیەوە، کارەکە قورسە و ناتوانێت پارێزەر بەکرێ بگرێت.

 

مەنال کۆشات وتی: داوای لێبوردن لە ژنانی گوندەکانمان دەکەین کە نەمانتوانی دەستمان پێیان بگات و گوێیان لێبگرین، بەڵام پێویستە کارەکە بۆ ژنانی گوندنشین بکرێت، بە تایبەتی ئەو عەقڵیەتەی لەوێ هێشتا قورسە، هەروەها نەزانین لە یاساکان ڕێگە دەدات توندوتیژی و کوشتن سەرهەڵبدات، بەهۆی ناوەندی پشتیوانی و گوێگرتنەوە، بە هاوکاری وەزارەتی خێزان و ژنان و هاوبەشەکانی کۆمەڵەکانی ئەو ویلایەتە، کار لەسەر ئاگادارکردنەوەی ژنان لە یاسا هەنووکەییەکان دەکەین بۆ پاراستنیان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆیان، هەوڵدەدەین قایلیان بکەین کە کۆتایی ڕێگای بێدەنگی دژی توندوتیژی کوشتنە.

 

مەنال کۆشات بانگەوازی بۆ ژنان کرد بە گرنگی بەکارهێنانی سکاڵاو نەترسان و ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بیرخستنەوەیەکە کە یاسا هەیە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.

 

"بەهێزکردنی ئابووری ژنان هۆکارێکی سەرەکییە"

مەنال کۆشات ئاماژەی بەوەدا کە بەهێزبوونی ئابووری ژنان هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، سەربەخۆیی دارایی ژنان دەتوانێت لایەنگری دادپەروەری بێ بیرکردنەوە لە شتە مادییەکان بێت، وتی: بەرنامەی ئەلسەمیدە کە وەزارەتی ژنان پاڵپشتی دارایی پێشکەش بەو ژنانە دەکات کە زیانبەرکەوتووی توندوتیژین، گرنگە، هەندێک ژن لە ناوەندەکە هەن کە سوودیان لەم پڕۆژەیە وەرگرتووە و پاڵپشتییان بۆ وەرگرتووەە.

"هیچ هۆشیارییەک سەبارەت بە توندوتیژی دیجیتاڵی نییە"

مەنال کۆشات سەرنجی بۆ توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان ڕاکێشا و وتی: کەمی هۆشیاری هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە توندوتیژی ئەلیکترۆنی یان دیجیتاڵی، ناوەندەکە  پێشوازی لە ژنانی دووگیان کردووە کە بوونەتە زیانبەرکەوتووی هەراسانکردن و دەستدرێژی زایەندی، هەروەها لەسەر ئەم بابەتەیە ئێمە چاودێری میدیای دیجیتاڵیمان کرد.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، مەمال کۆشات باسی لەوەکرد،دۆخی ئەو ژنانەی تووشی توندوتیژی دەبنەوە، بە تایبەت لە گوندەکاندا خراپە و پێویستیان بە پشتیوانییە.