"پێویستە ئاکەپە واز لە پشتیوانیکردنی گروپە جیهادییەکان بهێنێت"

سانەم دەنیز کوراڵ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەهەپە سەرنجی بۆ کارەساتی ئەو ژنان و منداڵانە ڕاکێشا کە بەهۆی هێرشەکانی سەر سوریا ئاوارە دەبن و وتی: داعش و نوسرە و هەتەشە بە پشتیوانی تورکیا هێرش دەکەن، پێویستە حکومەتی ئاکەپە واز لە پشتیوانیکردنیان بهێنێت.

ئاخین بەهار

 

ئیستەنبوڵ- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیاو هەتەشە کە سەر بە دەوڵەتی تورکیان، لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان بە هێرشکردنە سەر سووریا کرد و حەلەب و حەما و حومسیان گرت و لە ٨ی کانوونی یەکەمدا شامیان کۆنترۆڵکرد.

 

هێرشی چەتەکان کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، بەردەوام پێشهاتی نوێ لە سووریا ڕوودەدات، بەشە چەپ و سۆسیالیستەکان کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشی چەتەکانی تورکیا هەبوو.

 

سانەم دەنیز کورال، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بزووتنەوەی کرێکاری "ئەهەپە" کاردانەوەی بەرامبەر بە حکومەتی ئاکەپە دەربڕی کە گروپە جیهادییەکانی بە 'منداڵانی حەلەب' زانی و وتی: ئاکەپە پلان دادەڕێژێت بۆ پاڵپشتی هەنگاوەکانی بەهێزکردنی دەستەکانی لە ڕێگای بەهێزکردنی ناوچەکە، پێویستە بوترێ ئەم هەنگاوەی حەلەب، لە سووریا، هەڕەشە لە بوونی گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە دەکات، دوای کۆبوونەوەی ناتۆ لەگەڵ حکومەتی تورکیا، هێرشەکان بۆ سەر حەلەب دەستیپێکرد، تورکیا بەڕوونی بووەتە هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا، کە تەلارسازەکانی ئەو شەڕەن کە لە ناوچەکەدا کۆتایی نەهاتووە.

 

"با ئاکەپە واز لە  داعش، نوسرەو پاشان هەتەشە ناویان هەرچییەک بێت، پێویستە حکومەتی ئاکەپە واز لە پشتیوانیکردنی گروپە جیهادییەکان بهێنێت، ئاکەپە بە سیاسەتی دەرەکی هەوڵی تێپەڕاندنی گرژییە ناوخۆییەکانی دەدات.

 

سانەم دەنیز کوراڵ ڕوونیکردەوە، هێرشەکانی سەر سووریا کۆچی نوێیان لێکەوتووەتەوە وتی: وەک هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئازادی هەموو ژن و منداڵ و ئەو بەشانەی کە هەن، لە ڕاستیدا فشارەکان هاتوون، سیاسەتەکانی شەڕی ئیمپریالیستی دەبێت کۆتایی پێبێت، نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە شەڕ دەرئەنجامی بە ئازار بۆ ژنان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هێزە باڵادەستەکانی ناوچەکە بەدواداچوون بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەکەن، گەلی سووریاش بۆمبە و ئەم هێرشانەی کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵک پێویستە بوەستێت، ڕێگای پێکەوە ژیانی گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کشانەوەی هێزە ئیمپریالیستەکان لە ناوچەکە مسۆگەرە.

 

"درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین"

سانەم دەنیز کوراڵ ڕایگەیاند کە وەک پارتی بزووتنەوەی کرێکاری؛ ئەوان یەکسانی و هاوئاهەنگی بۆ گەل لە سووریا دەپارێزن و بۆ کۆتایی هێنان بەو هێرشانەی لە سووریا کە زەمینە بۆ کۆمەڵکوژی نوێ دەڕەخسێنن، لەسەر بنەمای دیموکراسی، بۆ پاراستنی هاوسەنگی گەلان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.