’‘پێویستە حکومەت یەپەژە وەک سوپای ژن بناسێت”
ئەیهان یونس دەڵێت: نابێت یەپەژە ناسنامەی خۆی لەدەست بدات و پێویستە بەبێ گۆڕانکاری وەک سوپای ژنان بخرێتە ناو وەزارەتی بەرگری سووریاوە، داوای لە ژنانی جیهان کرد بە ڕۆحی ئینتەرناسیۆنالیست ئیڤانا هۆفمان و لێگەرین چیە پشتیوانی یەپەژە بکەن.
تل تەمر
یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” یەکێکە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی سوپای ژنانە لە سەرانسەری جیهاندا، یەپەژە زیاتر بە شەڕی دژی تیرۆری داعش ناسرا، بەو پێیەی ڕۆڵی پێشەنگی هەبوو لە ڕزگارکردنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.
دوای ڕووخانی ئەسەد و هاتنی ڕژێمی جۆلانی بۆ سووریا، ناوچەکە چووە قۆناغێکی نوێ، ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی و خۆبەڕێوبەریەکەی لەگەڵ حکومەتی کاتی تێکەڵ دەبێت، بەڵام هێشتا پرسی بەفەرمیکردنی یەپەژە لە حکومەتی کاتیدا یەکلایی نەبووەتەوە و تا ئێستاش گفتوگۆکان بەردەوامن.
ئەیهان یونس، خەڵکی شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەبارەت بە پرسی دانپێدانان بە یەپەژە بۆچوونی خۆی بۆ ئێمە باس کرد.
’‘یەپەژە هێزی ڕزگارییە’’
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هێزی یەپەژە و بەرخۆدانی ئەو شەڕڤانانە، ژنان لە تیرۆری داعش ڕزگاریان بووە و بەرەو ئازادی بردوون، وتی: ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان یەپەژە وەک هێزی پێشەنگی خۆیان دەبینن و یەپەژە ئەو هێزەیە کە ژنان لە ستەم ڕزگار دەکات.
’‘مەبەست و ڕێبازەکانی حکومەتی کاتی بەرامبەر یەپەژە قبوڵ ناکرێت’’
سەرنجی بۆ ڕێبازەکانی حکومەتی کاتی بەرەو ناساندنی یەپەژە وەک سوپای ژنان ڕاکێشا، هەروەها هەوڵەکانی نەناساندن و بێ فەرمی کردنی یەپەژەی ڕەتکردەوە و مەبەستی حکومەتی کاتی ئەوەیە کە یەپەژە هەڵوەشێتەوە و وەک سوپای ژن بوونی نەهێڵێت و بچێتە ناو هێزە ئەمنیەکانەوە، ئەم ڕێبازە بە پێی خواستەکانی ئێمە و هەموو ژنان ناگونجێت، تا کۆتایی لەگەڵ خەباتی یەپەژە دەوەستینەوە، تا ئەو کاتەی دەبێتە فەرمی.
”حکومەت دەتوانێت سوود لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی یەپەژە وەربگرێت”
ئاماژەی بەوەدا، کە مانەوەی یەپەژە ڕزگارییەکە بۆ هەموو سووریا و ژنان لە سەرانسەری جیهان و یەپەژە نموونەیەکە کە هەموو ژنان لە جیهاندا دەتوانن سوودی لێ ببینن، دەسەڵاتی سەربازی خۆیان بە شێوەیەکی خۆبەڕێوبەری ڕێکبخەن تێکۆشەرانی کورد شەهید بوون، ژنانی زۆر نەتەوە و ئایین و بیروباوەڕ بەشداریان کرد و خەباتیان کرد و شەهید بوون، ئیڤانا هۆفمان کە بەڕەچەڵەک ئەفریقییە و لێگەرین چیا، هەردووکیان ژنە ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون، ئاستی کاریگەری نموونەی یەپەژەیان لە جیهاندا نیشان دا، چونکە یەپەژە ڕێگای ئازادییە بۆ خۆی و وڵاتەکەی.
”بانگەواز بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان: خاوەنداری لە ئیڤانا هۆفمان و لێگەرین چیا بکەن”
ئەیهان یونس داوای لە ژنانی جیهان کرد کە ڕۆحی ئیڤانا هۆفمان و لێگەرین چیا و ئاڤێستا هەڵبگرن و ئەوەی پێویستە بیکەن، وتی: هەموو ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان قەرزاری یەپەژەن، چونکە ئەوان لە مەترسیدارترین تیرۆری سەر زەوی ڕزگاریان کردین، با بچینە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆمان بۆ یەپەژە نیشان بدەین.
‘’پێویستە حکومەت یەپەژە وەک سوپای ژن بناسێت’’
لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا، ئەیهان یونس تاکە شتەکانی خستەڕوو کە لەگەڵیدا هاوڕا دەبێت وتی: ئێمە جەخت لەسەر داواکارییەکانمان دەکەینەوە کە یەپەژە وەک سوپای ژنان لە چوارچێوەی حکومەتی کاتیدا جێگەی خۆی بگرێتەوە و بتوانێت هەموو ژنانی سووریا بپارێزێت.