"ڕێگای دەربازبوون لە توندوتیژی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادییە"

ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە شاری حەلەب بە بۆنەی ٢٥ تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕایانگەیاند، "پێویستمان بە خەبات بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر ژنان هەیە".

حەسنا محەمەد

 

حەلەب- ژنان بە درێژایی مێژووی هەزاران ساڵە، لە توندوتیژی دەروونییەوە تا توندوتیژی جەستەیی، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوونەتەوە، دەوڵەتە دەستدرێژکارەکان و پیاوان لە ڕێگەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە پلەی یەکەمدا دەیانەوێت کۆمەڵگە ملکەچ بکەن و خۆیان ببن بە حاکم.

 

"هەڵسانەوە دژی توندوتیژی و ستەم"

فەریدە موسا، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی جەختی لەو جۆرە توندوتیژیانە کردەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: زۆربەی ژنان توندوتیژییان لە خێزان و کۆمەڵگەدا بەرامبەر دەکرێت، ژنان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەبنەوە، ئەم توندوتیژییە کاریگەری لەسەر دەروون و جەستە و هزری و ژیانی ژن هەیە. تەنانەت زۆرێک لە ژنان بەهۆی توندوتیژیەوە خۆیان دەکوژن و لەگەڵ ئەمەشدا کێشەکانی کۆمەڵگە زیاتر دەبن. کاتێک ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە لە خێزاندا، کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵەکانیش دەبێت و ڕێگە بەم منداڵانە دەدات بە توندوتیژی گەورە ببن و جۆرەکانی فێربن بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا بەکاری بهێننەوە. ئەو ژنانەی دەیانویست جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژوو جێبهێڵن و ڕۆڵیان هەبێت، ڕووبەڕووی توندوتیژی بوون، بەتایبەتی ژنانی زانا و چالاکوان لەلایەن دەوڵەتەوە کوژران یان لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدران، بۆ ئەوەیکە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا ئامادە نەبن و داوای مافەکانیان نەکەن، بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو جۆرە توندوتیژییەک ڕزگار ببن، پێویستە ئیرادە و هێزیان هەبێت بۆ ئەوەی دژی ستەم بوەستنەوە.

 

''پێویستی بە تێکۆشان هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی"

هێڤی شێخۆ، ئەندامێکی دیکەی ناوەندی ژنۆلۆژییە و دەڵێت: ٥ هه زار ساڵه و تا ئەم ساته ژنان به توندوتیژی له لایەن پیاوانەوە دەژین، بەردەوام کوژراون و شکاون، ڕۆڵەکانیان نەبینراوە و بێ ماف ماون. پێویستە ژنانیش وەک ٣ خوشکی مێرابێل لە دژی پیاوانی دەسەڵاتدار ڕاپەڕن و توندوتیژی قبوڵ نەکەن. لە سایەی کار و تێکۆشان و ڕاپەڕین دژی توندوتیژی، ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخرا، بەڵام نەک تەنها ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژی تێکۆشان، پێویستە ژنان هەموو ڕۆژێک لە دژی توندوتیژی تێکۆشان و کۆتایی پێبهێنین. دوای بڵاوبوونەوەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی ڕێکخراوەکانی ژنان، توڕەیی لەگەڵ حکومەتدا دروستکرد، بۆیە کۆمەڵکوژییەکیان لە کەسایەتی ساکینە جانسز و هاوەڵەکانی ئەنجامدا و تا ئێستاش ژنانی پێشەنگ دەکرێنە ئامانج، ئەمە جۆرێکە لە توندوتیژی. داوا لە هەموو ژنێک دەکەین بۆ داننان بە ئازادی خۆیان و ڕزگارکردنی کۆمەڵگەکەیان بچنە ناو ڕیزەکانی شۆڕشەوە".

 

"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕزگاربوونە لە توندوتیژی و ستەم"

جیهان ئیبیش ڕایگەیاند کە ژنان ڕۆژانە لەگەڵ توندوتیژیدا دەژین و ڕێگای ڕزگاربوون لە توندوتیژی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و وتی: هەموو ڕۆژێک ژنان لەگەڵ توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا دەژین، بەتایبەتی ئەو ژنانەی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەژین. داگیرکارییەکانی  دەوڵەتی تورکیا گەورەترین توندوتیژییە بەرامبەر خاک و ژنان، بە ئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ و پێشەنگەکانی  کۆمەڵگە، دەیانەوێت ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی بکرێن. دەوڵەتی تورکیا دژی بیرۆکەی ژنێکی ئازاد شەڕ دەکات و نایەوێت ژنان درک بە سروشتی خۆیان بکەن و لە کۆمەڵگەدا ئازاد بن، چونکە لە ڕۆڵی ژن و هێزەکەی دەترسن. ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی کار و تێکۆشانەوە ژنان پەروەردە بکەین، هەروەها لە دژی توندوتیژی بوەستینەوە. بە بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەمان کاتدا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنان دەتوانن خۆیان بەهێز و ڕزگار بکەن، چونکە تەنیا فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ڕزگاربوونە، لە ستەم و توندوتیژی.