پێشانگای شێوەکاریی لە پاشماوەی گڵۆپی سووتا بۆ حوسنا هەورامی كرایه‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هونەرمەند حوسنا هەورامی له‌پاشماوه‌ى گڵۆپى سووتاوی فڕێدراو، ٢٨٥ تابلۆى ژینگه‌یی و هونه‌رى درووستکردو لە پێشانگایەکدا نمایشی دەکات.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ئه‌مڕۆ ١ی کانوونی یەکەم، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه، پێشانگای هونه‌ریی و ژینگه‌یی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانى به‌هره‌مه‌ند حوسنا هه‌ورامى بە ناوى "گڵۆپه‌كان ده‌دوێن" كرایەوە.
حوسنا هەورامی دەرچووی بەشی کارگێڕییەو ماوەی ١٥ ساڵە کاردەکات و خاوەنی گەلەری تایبەت بە خۆیەتی و سەبارەت بە پێشانگاکانی وتی : هەر پێشانگایەکم تایبەتە بە جۆرێک لە ماددەی ماوە بەسەر چوو لەکار کەتوو، کاری ئەمساڵم تایبەتە بە گڵۆپی سوتاوو، بوتڵی ساردی و شووشە کە ئەمانە شی نابنەوە لە ژینگەداو کاتێکی زۆر پێدەچێت، لەکوردستان جێگەیەک نییە بۆ ئەوەی ڕیسایکلین بکرێت، بەڵام من لە ڕێگەی خۆمەوە هەوڵمدا بۆ کاری هونەری بەکاری بێنم و لەڕووی جوانکاریەوە سودی لێ ببینم، لەگەڵ چەندین پاشماوە بەکارم هێناوەتەوە زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم لەو بوارە کار دەکەم و لە بری ئاوی پلاستیکی و شیرینی و شەربەت تورەکەی خام و گوڵمان بەسەر میوانان دابەش کردووە.
پێشانگاکە بۆ ماوەی رۆژێک بەردەوام دەبێت.