پێشانگای "نوبة"؛ کاتێک یادەوەری ژن دەگۆڕێت بۆ زمانێکی بیندراو
فەیروز بابا عامر، هونەرمەندی وێنەکێش خۆشحاڵییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بەشداری بەرفراوان بۆ پێشانگای "نوبة"، جەختی لەسەر پیرۆزکردنی ژنان وەک توخمێکی بنەڕەتی لە پاراستنی ناسنامە و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ کردەوە.
نەجوا ڕاهم
جەزائیر- ژنان پێگەیەکی ناوەندی لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی وێنەکێش جەزائیریدا داگیر دەکەن، وەک هەڵگری نەریت و گواستەرەوەی یادەوەری کولتووری دەردەکەون، ئەم ئامادەبوونە لە ژینگەی خێزان و ئەزموونەکانی ڕۆژانەی لەناو کەشی کۆمەڵایەتی نەریتیدا وەک ئاهەنگی هاوسەرگیری، گەرماو "گەرماوە نەریتیەکان"، کۆبوونەوەی خێزانی وەرگیراوە.
ئەو هونەرمەندە وێنەکیشە جەزائیرییە لە ١١ تا ٢٥ی نیسان دوایین پێشانگای خۆی بە ناوی "نوبة " لە گەلەری "قسوم" پێشکەش کرد، ڕوونیدەکاتەوە ئەو نازناوەی بە هۆی پەیوەندیی بە مۆسیقای جەژنان لە میراسی جەزائیردا هەڵبژێردرا، "نوبة " شێوازێکی مۆسیقییە کە پەیوەستە بە مۆسیقای ئەندەلوسی و لە ناوەڕۆکەکەیدا، خۆشی و ئاهەنگ و یادەوەری بەکۆمەڵ بەرجەستە دەکات.
ڕێگایەکی دووانە لە نێوان ژمێریاری و هونەری وێنەکێشاندا
فەیروز بابا عامر دوو ڕێبازی جیاواز تێکەڵ دەکات، لە لایەک ژمێریاری گشتی بڕوانامەدارە، لە لایەکی تریشەوە هونەرمەندێکی وێنەکێشە کە لە منداڵییەوە خەریکی وێنەکێشانە، سەرەڕای خوێندنی بازرگانی بەڵام ئاواتەخوازی هونەرە جوانەکان بووە، هەرگیز وازی لە نیگارکێشی نەهێناوە، بەڵکو لەناو ستۆدیۆکەی خۆیدا بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی پیشەکەی، لەوێدا جیهانێکی بینراو دروست دەکات کە ڕەگ و ڕیشەی لە یادەوەری و ناسنامەدا هەیە.
لەم چوارچێوەیەدا، هونەرمەند کارەکەی کە ناوی " نوبة"، وەک یادەوەرییەکی زیندوو پێناسە دەکات، کە ڕەنگدانەوەی یاریی نێوان کەسی و پێکەوەی و یادەوەری دەگۆڕێت بۆ میدیایەکی زیندوو و هونەری.
گۆڕینی یادەوەری کەسی بۆ هونەری خۆش
پێشانگاکە ڕەنگدانەوەی ئەزموونی قووڵی کەسیی هونەرمەندەکە لە ماوەی منداڵیدا لەناو بازنەیەکی گەورەی خێزانی ژنانی، کە لەلایەن خاڵۆزاکانی دایکیەوە دەورە دراوە کە بەشدارییان لە داڕشتنی یادەوەرییەکانیدا کردووە، ئەم جیهانە لە تابلۆکانیدا ڕەنگ دەداتەوە، بەتایبەتی بەرهەمەکانی "گەرماو" و "پورەکاندا" کە ژیانی ژنانی جەزائیر لە کەشی نەریتی خۆیاندا بەڵگەدار دەکەن.
فەیروز بابا عامر ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم کەشانە سەردەمانێک دەرچەی سەرەکی ژنان بوون، بەو پێیەی گەرماو و شوێنی هاوسەرگیری وەک شوێنی کۆبوونەوە و جوانکاری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆکردن بووە، بە لەبەرچاوگرتنی سنوورداربوونی شوێنی گشتی.
هەروەها بە سۆزەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تابلۆی "گەرماو" پەیوەستە بە منداڵییەوە و ناوی "حمّام ناصف" "گەرماو ناسف"ی هەڵگرتووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەرماوە کۆنەکەی داپیرەی لە پارێزگای بەلیدە.
میراس و مۆسیقا وەک ڕیتمێکی بیندراو
فەیروز بابا عامر ئیلهام بۆ کارەکانی لە توخمە جیاوازەکانی میراسی جەزائیر وەردەگرێت، وەک جل و بەرگی نەریتی، زێڕینگەریی، قوماش و ئامێری مۆسیقا، ئەمە جگە لە ئامرازە بینراوەکانی پەیوەست بە ناسنامە. هەروەها مۆسیقا وەک توخمێکی بنەڕەتی لە بونیادنانی ڕیتمە بینراوەکانی بەرهەمەکانیدا جێگیر دەکات، بەم شێوەیە پەیوەندی نێوان تابلۆکانی و یادەوەری و هۆشیاری بەکۆمەڵ بەهێزتر دەکات.
وتیشی: هونەر ڕۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت لە پاراستنی ناسنامەی کولتووری لە نێوان گۆڕانکارییە جیهانییەکاندا، جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ و دووبارە لێکدانەوەی میراس بە زمانێکی هاوچەرخ دەکاتەوە، هونەر بۆ ئەو تەنها دەربڕینێکی جوانیناسی نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ پاراستنی جیاوازییە کولتوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی داڕمانی.
هەروەها دیدارەکەی لەگەڵ مریەم بن خدە، هونەرمەندی بەناوبانگی وێنەکێش بەبیرهێنایەوە کە لە پێشانگاکەدا سەردانی کردبوو. وتی: داننان بە پێشەنگەکانی هونەری وێنەکشانی جەزائیر بیرۆکەی بەردەوامی لە نێوان نەوەکان بەهێز دەکات و کۆبوونەوەی هونەری وەک بەشێک لە ناسنامەی بینراوی نیشتمانی دەچەسپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارلێککردنە بە قووڵی کاریگەری لەسەر دروستکردووە و دڵخۆشیکردووە، بەو پێیەی توانای دروستکردنی تابلۆی ڕاستی پشتڕاستدەکاتەوە کە ڕەسەنایەتی ئەزموون و گەرمی یادەوەری دەگەیەنێت، هونەر دەگۆڕێت بۆ کەشی هاوبەش لە نێوان هونەرمەند و خەڵکدا.