پەروەردەی پیشەیی لە کۆنگرەی ستار: گەنجان فێری کارامەیی کۆمپیوتەر دەبن

بۆ ئەوەی گەنجان بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و کاریگەر تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی خۆیاندا، کۆنگرەی ستار خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەری کردەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەروەردەی جۆراوجۆر بۆ ژنان و گەنجان دابین دەکات، هەروەها پەروەردەی پیشەیی بۆ بوون بە پیشەیی پێشکەش دەکات، کۆنگرەی ستار خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەری بۆ ژنانی گەنج و گەنجانی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە.

 

 ئەدلا داود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، سەبارەت بە هۆکار و ئامانجەکانی کردنەوەی پەروەردەیەکی لەو شێوەیە بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد.

 

"کۆنگرەی ستار پشتگیری گەنجان دەکات لە بواری پیشەیی"

 لە سەرەتای قسەکانیدا، ئەدلا داود باسی لە پێویستی ئەم خولە کرد و وتی: ژنان و گەنجان پێویستیان بە خولێکی لەو شێوەیە بوو و زۆر گرنگ بوو فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر ببن، بەڵام زۆرێک لە خێزانەکان بەهۆی دۆخی ئابوورییانەوە ناتوانن خولی تایبەت بۆ منداڵانەکانیان دابین بکەن، بۆیە وەک کۆنگرەی ستار نەماندەویست گەنجەکان بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەن.

 

بۆ پاراستنی گەنجان لە شەڕی تایبەت

 ئەدلا داود ئاماژەی بەوەکرد، شەڕی تایبەت لەسەر کۆمەڵگە بەردەوامە، جەختی لە گرنگی پاراستنی گەنجان لە شەڕی تایبەت کردەوە و وتی: بۆ ئەوەی دوژمن گەنجان بەرەو ڕێگا خراپەکان نەبەن، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە شەڕی تایبەتدا گەنجان لە جەوهەری خۆیان دوور نەخاتەوە، هەموو ڕۆژێک سیمیناری هۆشیاری دەدەین، پێویستیمان بە کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ گەنجان بینی، سەرەتا کۆمپیوتەرمان دەستپێکرد خولی فێربوون و خولی فێربوونی زمانی کوردی و ئینگلیزی.

 

"پێویستە ئێمەو هەرکەس ئاگاداری گەنجان بین"

 ئەدلا داود ئاماژەی بەوەشکرد، داگیرکەرانی تورکیا هەمیشە هێزی ژنان و گەنجان دەکەنە ئامانج و داوای پاراستنیان دەکات و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی گەنجەکانمان نەکەونە داوی دوژمنانی داگیرکەر و فریو نەدرێن، هەمیشە هەوڵی  هۆشیار کردنەوەیان دەدەین، هەمیشە پاڵپشتی گەنجان دەبین، بەڵام پێویستە خێزانەکانیش هاوکاربن بۆ ئەوەی ئەو گەنجانە بتوانن لە داهاتوودا خزمەتێکی باش بۆ کۆمەڵگەکەیان پێشکەش بکەن، لە لایەکی ترەوە ئەم گەنجانە کە تا ئەمڕۆ لەسەر ئەم خاکە ماونەتەوە بەنرخن و پێویستە ئاگاداریان بین.

 

ماوەی پەروەردەکە دوو مانگ دەخایەنێت

 مەلسا سلێمان، ڕاهێنەری کۆمپیوتەر کە  خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان و خۆبەڕێوەبەری لە تل تەمر و هەروەها بۆ پێشەنگەکانی کۆمەڵگە و گەنجان دابین دەکات، باسی لەو خولە کرد کە تازە دەستی پێکردووە وتی: لە سفرەوە دەست پێدەکەین، خولەکە لەسەر سێ قۆناغ بەردەوام دەبێت، قۆناغی یەکەم فێربوونی خاڵە بنەڕەتییەکانی کۆمپیوتەرە، قۆناغی دووەم بریتییە لە بەرنامەی وۆرد و قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە ئێکسڵ، سەرەتا تیۆری دەبێت و دواتر پراکتیک, بۆ ئەوەی گەنجان لە بواری کۆمپیوتەر تێبگەن، پێویستە هەموو وردەکارییەکانی بزانن و شارەزا بن لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر, بۆ کرێکاران یان خوێندکاران ئەم سێ قۆناغە جەوهەرین و لە ژیانی کۆمەڵایەتی و پیشەیی خۆیاندا سوودێکی زۆریان دەبێت, ئەم ماوەیە لە مانگ و نیوێکەوە بۆ دوو مانگ دەخایەنێت.

 

لە کۆتاییدا مەلسا سیلێمان دووپاتیکردەوە، زۆر گرنگە هەموو کەسێک زانیاری هەبێت لەسەر بەرنامە سەرەتاییەکانی کۆمپیوتەر، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن تەکنەلۆژیای ئێستا بەکاربهێنێت.