لە شارەدێی تەقتەق ژنێک سووتا
لە شارۆچکەی تەقتەق ژنێک سووتا و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، ژنەکە خۆی سووتاندووە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/01/20250121-taq-taq-jpg567195-image.jpg)
شیا كۆیی
کۆیە- دوێنێ، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شارۆچکەی تەقتەقی سەر بە شاری كۆیە، ژنێک بەهۆی ئاگركەوتنەوە ٪٨٠ـی جەستەی سووتا.
بەپێی سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین و بە نوژنهای راگەیاند: دوێنی دووشەممە لە شارۆچکەی تەقتەق ژنێک بە ناوی (ک، س) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ و دایكی سێ منداڵ، لە ڕووداوێکی ئاگركەوتنەوە سووتاوە.
سەرچاوەكە دەڵێت: گوایە سۆپای ماڵەكەیان گڕی گرتووە و ئەویش سووتاوە، کە رێژەی سووتانەکەی ٪٧٥-٨٠یەو بەمەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی هەولێر کراوە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە ژنەکە لە لێكۆڵینەوەی پۆلیسدا گوتوویەتی سۆپام پیا تەقیوەتەوە. بەڵام لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو ژنە خۆی سووتاندووە.