پەرتوکخانەی ئەلمەهجەر کولتووری ناوچەکان دەپارێزێت

کۆچبەرانی عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا دەژین، دوای چەند مانگێک لە کۆچەکەیان، سێ پەرتوکخانەیان لە شوێنە جیاوازەکانی کانتۆنەکە و لە کامپەکاندا کردووەتەوە بۆ پاراستنی کولتوورەکەیان لە ڕێگەی خوێندنەوە و نووسینەوە.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا-لەکاتێکدا کۆچبەرانی عەفرینی لە کامپەکانی کانتۆنی شەهبادا بە چەندین بارودۆخی سەختدا تێدەپەڕن، بەهەموو توانایانەوە هەوڵی پاراستنی کولتوور و وێژە دەدەن، لەڕێگەی سێ پەرتوکخانەوە کە لە بواری کۆچدا کراونەتەوە، ئەو کارە دەکەن.

 

دوای چەند مانگێک لە داگیرکردنی شاری عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی ٢٠١٨، یەکێتی ڕۆشنبیران لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ یەکەم پەرتوکخانەی لە کانتۆنی شەهبا لە کامپی سەردەم کردەوە، لە ئاسنی ڕەفەکانەوە تا کورسی و مێزەکان لە بەرد دروست کران.

 

بۆ یەکەمجار پەرتوکخانەیەک بۆ کۆچبەران کرایەوە کاتێک بڵاوکرایەوە، لە جیهان و ناوچەکەدا دەنگی دایەوە، چونکە یەکەمجار بوو کۆچبەران لە دۆخێکی وا سەختدا بەدوای زانستدا بگەڕێن، پەرتوکخانەکە بوو بە شوێنی مەبەستی هەموو هاوڵاتیانی کامپەکە و خەڵکی گوندەکە.

 

بەمەبەستی بەهێزکردنی زیاتری کولتوور و گەیشتن بە هەموو هاووڵاتیان، ئیدارەی کانتۆن بەشێکی دیکەی پەرتوکخانەکەی لە تل ڕەفحەت لە کانتۆنی شەهبا کردەوە، لە کامپی بەرخۆدان لە فافین بەشێکی دیکەی کردەوە و بەپێی دەرفەتەکان پەرتوکی تێدا دانا.

 

"پەرتوک لە ژێر داروپەردوو دەرهێندران"

سەبارەت بەو پرسە، مەدیا عەبدۆ، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیران لە عەفرین- شەهبا وتی: کاتێک پەرتوکخانەکە کرایەوە، دۆخەکە زۆر سەخت بوو، چەند مانگێک پێش ئێستا خەڵک لە ناوچەکەیان کۆچیان کردبوو، ژیانی ئەو ناوچەیە زۆر خراپ بوو، پەرتوکەکانی ناو پەرتوکخانەکانیش بە زەحمەت لە ژێر داروپەردوودا دەدۆزرانەوە، دوای ٧ ساڵ لە کردنەوەی پەرتوکخانەکە، دەستکەوتی زۆر بەدەست هاتووە و لێهاتوویی خەڵکی عەفرین فراوانتر بووە، چونکە ئەوان خاوەنی پێنووس و دەربڕینن، بە تایبەتی لە دۆخی کۆچکردن و کامپەکان باوەڕ و متمانەیان بەهێزتر کرد.

 

خولی پەروەردە بۆ نووسین ئەنجامدرا

مەدیا عەبدۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەک یەکێتی ڕۆشنبیران لە کانتۆنی عەفرین -شەهبا، بە هەموو هەوڵەکانمانەوە هەوڵدەدەین بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی خوێندنەوە و نووسینی دانیشتووانی عەفرین ئەویش بە کردنەوەی خولی پەروەردە بۆ نووسینی کورتە چیرۆک، هۆنراوە، وێژەو هتد، لە ڕێگەی ئەم پەروەردانەوە توانیمان چەندین کارامەیی بدۆزینەوە و پەرەی پێبدەین بۆ ئەوەی وەک پەرتوک بڵاو بکەینەوە، شەڕ و هێرش بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە کانتۆنی عەفرین – شەهباییشەوە بە ئامانجی تێکدانی بناغە و کولتووری پێکهاتە هاوبەشەکانی ناوچەکە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵگەیانە بپارێزین، گرنگە چی ڕوویداوە بخوێنینەوە و بنووسرێتەوە بۆ ئەوەی نەوەکانی پێشمان بزانن چیمان بەسەر هاتووە.

 

هەروەها داوای لە گەنجان کرد زیاتر سەردانی پەرتوکخانەکانی کانتۆنی شەهبا بکەن.

 

"تەکنەلۆژیا مرۆڤی کردووە بە ڕۆبۆت"

قەدریە ئیسماعیل، کە هەمیشە دەچێتە پەرتوکخانەی کامپی سەردم، وتی: هیوای گەڕانەوە بۆ وڵات و گەیشتن بە سەرکەوتن و ئازادی لەگەڵ گەلی عەفرین تا ئەم ساتە بەردەوامە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئێمە ئەم پەرتوکخانەیە بکەینەوە، لە کۆشبەرییدا بەردەوامبوون لە خوێندنەوە و نووسین، ژیان لە ئینتەرنێت و پەیوەستبوون بە تەکنەلۆژیاوە مرۆڤی کردووە بە ڕۆبۆت، بۆیە گرنگە نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت و کولتووری پەرتوک و خوێندنەوە بە زیندووی بهێڵدرێتەوە.

 

قەدریە ئیسماعیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جگە لە خوێندنەوەی پەرتوک، سیمیناری هۆشیاری لەلایەن یەکێتی ڕۆشنبیرانەوە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئینتەرنێت لەسەر کۆمەڵگە پێشکەش دەکرێت.

 

"بە سایەی پەرتوکخانە لێکۆڵینەوەم کرد"

قەدریە ئیسماعیل لە کۆتاییدا وتی: بەهۆی ئەم پەرتوکخانەیەو پەرتوکە جیاوازەکانی ناویەوە توانیم لێکۆڵینەوەیەک بە ناونیشانی "خێزانی عەفرینی نێوان ئایندە و ڕاستی" بکەم، لە ڕێگەی ئەم لێکۆڵینەوەیەوە باسی شێوازی ژیانمان لە کامپەکاندا و چی بکرێت بۆ پاراستنی کولتوور و میراتەکەمان دەکەم.