پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسێتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە ٧ پرس گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، یەکێک لەوانە هەمواری یاسای باری كەسیی و هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دانیشتی پەرلەمان و ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی ٧ پرس دەكرێت، یەكێك لەوانەش هەموواری یاسای باری كەسییە، لەگەڵ هەمواركردنەوەی دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی دەدرێت.

 

بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

 

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ هەمواری یاسای باری كەسیی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی و زاریی هاوڵاتیان كردووە، بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەر سێیان بدرێت، چاودێران و چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنانیش پێیان وایە، هەمواركردنەوەی یاساكە عێراق دەگەڕێنێتەوە بۆ دەیان ساڵی ڕابردوو.