پەرلەمانتارێکی عێراق لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
ئەشواق جبووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، لە هەوڵیکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپیدان، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
ئاماژە بەوەکراوە، تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەشواق جبووری کراوە، بەڵام بە پارێزراوی ڕزگاری بوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.