پەردە لەسەر تابلۆی "ئارامی و بەختەوەری خێزان زامنی ئاسایشی کۆمەڵگەیە" لادرا

لە پارێزگای هەڵەبجە لە دەروازەی شار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پەردەی لەسەر تابلۆی "ئارامی و بەختەوەری خێزان زامنی ئاسایشی کۆمەڵگەیە" لادرا.

ڕێژنە سەلام

 

هەڵەبجە- لە مەراسیمیکدا  بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانەوە بە ئامادەبوونی رێکخراوەکانی ژنان و سەرجەم لایەنە حکومی و حزبیەکان پەردە لەسەر تابلۆی "ئارامی و بەختەوەری خێزان زامنی ئاسایشی کۆمەڵگەیە" لادرا.

 

کوردە باپیر، توێژەری کۆمەڵایەتی وتی: وێنەکە، وێنەی خێزانێکی بەختەوەرە، گرنگی هەڵواسینی ئەم وینەیە باس لە پر بایەخی خێزانە، کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا بەهۆی دەستی دەرەکی بووەتە هۆی تێکدانی خێزان و پەیوەندیە خێزانیەکان کاڵ بووەتەوە و لە هەبونی خێزانی بەختەوەر بناغەی سەرجەم خۆشبەختیەکان بێت و بەختەوەری خێزان سەرچاوەی بەختەوەری کۆمەڵگەیە.

 

چرۆ حەمە سەعید کە یەکێکە لە و ژنانەی وێنەی لە تابلۆکەدا هەڵواسراوە وتی: ئیمە وەک خێزانێک دەستنیشان کراین و لەگەڵ ئەوەی نارەحەتی ژیان بەردەوامە، بەڵام ئیمە هەوڵ دەدەین وەک خێزانێک بەسەر ئاستەنگەکاندا زال ببین.

 

لە مەراسیمەکەدا ئامارێکی  توندوتیژی خێزانی خرایەڕوو ئاماژە بەوەکرا، ٢٢٪ی توندوتیژی کەمی کردوە هەموو هەولەکانیش دەخەنەگەڕ تاوەکو شیرازەی خێزان پارێزراو بێت.