پۆلیسی ڕەوشتی ئێران دوو منداڵی کچی ئەشکەنجە دا

لە تاران دۆسیەی دوو منداڵی کچ کە سەریان داپۆشراو نەبوو بەو بیانووە ئەشکەنجە دران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕژێمی ئێران دوای سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" فشارەکانی لە دژی ژنان زیاد کرد، لە تاران دوو منداڵی کچ بەبیانووی ئەوەی سەریان دانەپۆشیوە، لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتییەوە ئەشکەنجە دران

 

 گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕووداوەکە کە لە ٢١ی حوزەیران ڕوویدا، لەلایەن کامێرای ئەمنیەوە تۆمارکراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە پۆلیس دوو منداڵی دەستگیرکردووە، سەرەتا لێیانی داوە و دواتر بە زۆر خستوونیەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی ئەم ڕووداوە هەبوو، داواکاری گشتیی نیزامی تاران بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

سەبارەت بە ڕووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دیمەنەکان ڕاستەقینەن، ناسنامەی ئەو پۆلیسانە دەستنیشانکراوە کە توندوتیژی جەستەیییان ئەنجامداوە و بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی شایەتحاڵی بدەن بۆ داواکاری گشتی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.