"گرنگییەکی فراوان بە بانگەوازەکەی کۆنگرەی ستار بۆ بینینی ناوچەی شۆڕشگێڕانە هەیە"
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییەکانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بانگەوازێکیان بۆ هاتنیان بۆ ناوچەی شۆڕشگێڕی بڵاوکردەوە و دەیان کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە داوایان لە وەزارەتەکانی دەرەوە کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ناوچەکە بکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ-دوای ئەوەی سوریا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە هێرشەکانی هەتەشە (حەیات تەحریر شام) و ڕووخانی ڕژێمی بەعس چووەتە قۆناغێکی نوێوە، کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی دیموکراتیک لە کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا بانگەوازێک دەکات، بانگەوازێک کرا بۆ ژنانی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان کە بێن و بزانن بارودۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی سووریای نوێدا چۆنە و لە نزیکەوە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەل و ژنان ببینن و بزانن کە پڕۆژەی دیموکراتیک دەتوانێت چ جۆرە چارەسەرێک بهێنێتە ئاراوە، ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی هاوپەیمانی و پەیوەندییەکانی سیاسەتی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد.
لە کاتێکدا سووریا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە بانگەوازی کۆنگرەی ستار دروستبوو
ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سووریا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا چووەتە ناو پرۆسەیەکی نوێ، بانگەوازێکیان کردووە و بەو شێوەیە ڕوونکردنەوەی ئەو لایەنانەیان داوە کە بانگەوازەکەیان کردووە: بانگەوازەکەمان لە شاندەکانی ژنان بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هاتووە، لەو قۆناغە نوێیەی کە سووریا پێیدا تێپەڕیوە، دۆخی گەلی کورد و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دووەم ئاوارەبوون کە خەڵکی عەفرین ئەزموونی کرد، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین و بەرخۆدانی گەل هاتۆتە بەرچاو، هەر بۆیە ئێمە بانگەوازێکمان ئاراستەی گەلانی ئازادیخواز، ڕێکخراوەکانی ژنان، ئەکادیمیستەکان و سیاسەتمەداران کردووە بۆ ئەوەی داواکاری بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشکەش بکەن.
بۆ ئەوەی هێرشەکە سێبەری پێشهاتەکانی دیمەشق نەکات
ڕوکەن ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ئەزموونی شۆڕشی ژنان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی نوێی سەرنجڕاکێشە لە وڵاتێکدا کە بەردەوام شەڕ لە ئارادایە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەتایبەت لە وڵاتێکدا کە پڕۆژەی چارەسەری نەدۆزرایەوە، پڕۆژەکەمان کە داوامان کرد، پێکەوەژیانی ئازاد و دیموکراسی بۆ گەلان مسۆگەر دەکات، ئەم نموونەیە بۆ گەلانی ئازادیخوازیش نموونەیەکی سەرنجڕاکێش بوو و شاندێکی زۆریش هەبوون کە سەبارەت بەم بابەتە هاتبوون، بەڵام لەم کاتەدا بانگەوازێکی تایبەتمان هەبوو، زۆرێک لە وڵاتانیش داواکارییان بۆ ناوچەکە پێشکەش کرد، بەهۆی بارودۆخی سووریاوە هەموو چاوەکان لەسەر دیمەشق بوو. بەڵام زۆرێک لە تاوانە جەنگییەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویانداوە و ڕانەگیراون، هەروەها بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیش هەیە، بەئامانجگرتنی بەنداوەکە، کە یەکێکە لە ژێرخانەکانی هەرێم، کە داڕمانی کارەساتی مرۆیی و سروشتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ڕوماڵێکی دروست بۆ ئەوەندە تاوان و هێرش نەکرا، هەروەها ئەمەش لە سەردەمێکدا کە هەڵمەتی چەواشەکاری دژی خۆبەڕێوەبەری دەستی پێکردبوو، خەریک بوو ببێتە هەڕەشە بۆ سەر پڕۆژە دیموکراتیکەکەمان، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازێکمان کرد بە ٧ زمان. هەروەها چۆنێتی پێگەی خۆمان لە سووریای نوێدا وەک ژن و کورد بابەتێکی سەرنجڕاکێش بوو بۆ ژنان و هاووڵاتیانی جیهان کە هاتبوون بۆ سەردانی ڕۆژئاوا.
زیاتر لە ٥٠ کەسی کاریگەر داواکارییان پێشکەش کردووە
ڕوکەن ئەحمەد ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ٥٠ کەس داوایان لە وەزارەتی دەرەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەو وتی: زیاتر لە ٥٠ کەس داواکارییان کردووە، لەوانە ڕۆژنامەنوسان و ئەکادیمیستەکان و ئەوانەی ڕۆڵی کارا و کاریگەریان هەیە لە چالاکییە جیاوازەکاندا, پێش پێشکەشکردنی داواکارییەکە، زۆرێک لە کۆبوونەوەکانی پێش داواکاری بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرا کە پێشتر داواکارییان پێشکەش کردبوو و دۆخی سوwریاش بە گشتی بۆیان ڕوونکرایەوە, uامانج لەم بانگەوازە فشارخستنە سەر سیاسەتی دەوڵەتانی دەرەوەیە، بەو پێیەی هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەری لە سووریا نادۆزرێتەوە. تەنها یەک شێواز هەیە کە پراکتیزە دەکرێت و ئەویش ئیسلامی جیهادییە، بارودۆخی ئیدلب هەمان دۆخی ئەمڕۆی هەموو سووریایە، لە ناویاندا مافی ژنان نەماوە و مافی گەلان پارێزراو نییە، بۆیە پڕۆژەی چارەسەری ئێمەش ئەگەری هەیە بۆ هەموو سووریا چارەسەرێک بهێنێت و هەروەها بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش مسۆگەرە، بەمەبەستی زیاتر سەرنجدان بۆ پڕۆژەی چارەسەری یەکەم بۆ گەلی سووریا، هەروەها فشاری نێودەوڵەتی لەسەر ئەو کارانەی دژی خەڵکی ئاوارەی عەفرین ئەنجام دەدرێن، ئەم بانگەوازە بۆ ئەو ژنانە کرا کە دژی سیستمەکەن، بۆ تاکەکانی ئازادیخواز کە لە بەرژەوەندی گەلدا مامەڵە دەکەن، هەروەها بۆ خەڵکی گشتی.
نوێنەرەکان لە کام وڵاتانەوەن؟
ڕوکەن ئەحمەد باسی لەو شاندانە کرد کە لە وڵاتانەوە هاتوون و ئەوانەی دێن و وتی: داواکاری لە شاندەکانی بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئەو کەسانەی لە بوارە جیاجیاکان کار دەکەن، لە ناویاندا ڕۆژنامەنووس و نووسەران هەبووە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها داواکاری لە سکۆتلەندا و ئێرلەندا هەبوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داواکاری لە وڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا، ئیسپانیا، ئەمریکای لاتین، و چەندین وڵاتی دیکە وەردەگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاستەنگ و گرفتی بیرۆکراتی هەیە، هەروەها بانگەوازێک بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاکەکانی سودان، یەمەن، لیبیا، مەغریب، جەزائیر، لوبنان و عێراق نێردراوە.
"بەڵێن دەدەن فشار بخەنە سەر سیاسەت لە وڵاتەکەیان"
هەوڵ دەدەین شاندەکانی ئەو وڵاتانە بێن و داواکاری پێشکەش بە ناوچەکە بکەن، بەهۆی دۆخی ژنانەوە لە هەموو وڵاتان هاوشێوەیە و ئیسلامی سیاسیش لەسەر حیسابی دەستکەوتەکانی ژنان دەسەپێندرێت، بۆیە گرنگە خەباتی ژنان یەکگرتوو بێت، چونکە گرنگە شاندەکان بتوانن سەرنج بۆ ئەو پڕۆژە دیموکراتیکە ڕابکێشن کە لێرە لە وڵاتەکانی خۆیاندا جێبەجێ کراوە، هەروەها بەڵێن دەدەن دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر سیاسەتی وڵاتەکەیان، ئێمەش لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەمە دەکەین، چونکە بەڕاستی دەتوانن کاریگەری دروست بکەن.