پایتەختی سووریا کەوتە دەست گروپە چەتەکان
هەتەشە کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە هێرشی کردە سەر شاری حەلەب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شامی پایتەختی کۆنترۆڵکرد.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی هەتەشە، دوای هێرشەکانی ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ سەر حەلەب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنی شامی پایتەختی سوریایان ڕاگەیاند، هەتەشە ڕایگەیاندووە کە سەرۆک بەشار ئەسەد وڵاتەکەی بەجێهێشتووە.
لە ڕاگەیەندراوی گروپی چەتەکاندا لە هەژماری خۆیان لە تێلێگرامدا هاتووە: لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕایدەگەیەنین کە ئەم قۆناغە تاریکە کۆتایی هاتووە و سەردەمێکی نوێ لە سووریا دەستپێدەکات، لەلایەکی دیکەوە محەمەد غازی جەلالی سەرۆک وەزیرانی سووریا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئامادەیە هاوکاری حکومەتی ئینتقالی بکات.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەبارەی چارەنووسی بەشار ئەسەدەوە نەدراوە.