پاڵپشتی لە ٩٠٠ هەزار ژنی خاوەن کاری ئەفغانستان دەکرێت
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، پاڵپشتی لە ٩٠٠ هەزار ژنی خاوەن کاری ئەفغانستان دەكەن و لەو پرۆژەیەدا زیاتر لە چوار ملیۆن کەس سوودمەند دەبن.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە پاڵپشتیکردنیان لە ژنان و کچانی ئەو وڵاتە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ڕێکخراوی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان پاڵپشتی لە ٩٠٠ هەزار ژنی خاوەن کاری ئەفغانستان دەكات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پرۆژەیەدا چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس سوودمەند دەبن.
لەدوای گرتنە دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، لە لایەن تاڵیبانەوە ئازادیی ژنان بە یاساکان زیاتر سنووردار کرا کە کاریگەریی خستوەتە سەر کار کردنی ژنان لە حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.