پاکستان ٣٠ پەنابەری ژنی دیپۆرتی ئەفغانستان کردەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تاڵیبان ڕایگەیاند، پۆلیسی پاکستان ٣٠ ژن و ٦٥ منداڵی دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی ژنان و سەربازانی پێشوو و پارێزەران و دادوەران و ژنانی ناڕازی ناچار بوون لە ترسی تۆڵەسەندنەوەی تاڵیبان بەرەو پاکستان هەڵبێن.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی تاڵیبان ڕایگەیاند، پۆلیسی پاکستان ٣٠ ژن و ٦٥ منداڵی دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە.
ئامژە بەوەشکراوە، شەوی ڕابردوو پۆلیسی پاکستان هەڵیکوتایە سەر ماڵی کۆچبەران لە ناوچەکانی کویتا و کوچلاک لە بەلوچستان و ماڵەکانیانی پشکنیووە.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد گرنگی بە بارودۆخی پەنابەرانی ئەفغانی بدەن.