"غەززە لە ناوەڕاستی شەڕی جینۆسایددا گۆڕاوە بۆ ناوچەیەکی کارەساتبار"

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیلەوە خەڵک برسی دەبن و ڕایگەیاند کە ٣٥ کەس بەهۆی نەبوونی خۆراک گیانیان لەدەستدا و ڕایگەیاند: غەززە گۆڕاوە بۆ ناچەیەکی کارەساتبار.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەبێ پچڕان بەردەوامە وەزارەتی تەندروستی غەززە لە دوایین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ٣٩ هەزار و ٤٨٠ کەس بووە.

 

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە، لێدوانێکی سەبارەت بەو هێرشانە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل تەندروستی، پەروەردە، ئایین، بازرگانی، خزمەتگوزاری و چەندین خزمەتگوزاری دیکەی لە غەززە نەهێشتووە، لەناوبردنی بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان لە خزمەتگوزاری دەرچوون.

 

٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەو بەڕێوەبەرە ڕایگەیاند کە غەززە لەژێر گەمارۆی تونددایە و ئاگاداری کردۆتەوە کە خەڵکی غەززە بەهۆی گەمارۆکانەوە لە برسێتی دەمرن و ٣٥ کەسیش بەهۆی نەبوونی خۆراکەوە گیانیان لەدەستداوە، باسی لەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل ٧ گۆڕی بەکۆمەڵ لە زیندانەکانی غەززە دروستکردووە و بە بولدۆزەر ٦٠ گۆڕی هەڵکەندووە و هەزار و ٥٠٠ گۆڕی کردووەتەوە.

 

دوای ٣٠٠ ڕۆژ لە شەڕی جینۆساید، لە بارودۆخی ئێستادا دەتوانین بڵێین غەززە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گۆڕاوە بۆ ناوچەیەکی کارەساتبار، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج بە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەکان و بێدەنگکردنی ئەو دەنگانەی کە دەیانەوێت ڕاپۆرت لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانە بدەن کە لە غەززە ڕوودەدەن.