"پێویستە گیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان پارێزراوبێت"
نەجیبە مەحمود ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووسان هەیە.

ناوەندی هەواڵ
کاردانەوەکان دژی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای چەتر بەردەوامی هەیە و چالاکێکی ژنان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو دەستەی ڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەی بووە هۆی شەهیدبوونی هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، جەختدەکاتەوە، ئەو ڕووداوە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووسان نیشان دەدات.
دەربارەی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی چەتر و شەهیدبوونی دوو ژنە ڕؤژنامەنووس، نەجیبە مەحموود چالاکوانی بواری ژنان لە نووسینێکدا ئیدانەی ئەو دەستە دەکات کە هاوکاربووە بۆ بۆردوومانەکە و ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە گیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان پارێزراوبێت لە ناوچەکەدا.
لە نووسینەکەیدا نەجیبە مەحموود دەڵێت: زۆر بەداخەوە ئەمرۆ لە ناوچەی سەیدسادق بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەر دوو ڕۆژنامەنووسی ئازیز ، گوڵستان تارا ، هێرۆ بەهادین، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو دەستە رەشە ناوخۆیی و دەرەکییە، ئەم ڕووداوە گرژییە بەردەوامەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری و سەلامەتی گیانی ڕۆژنامەنووسان نیشان دەدات.
ڕۆژنامەنووسان وەک چاو و گوێی کۆمەڵگە هەوڵی ئاگادارکردنەوە و ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان دەدەن لە بارودۆخی سەختدا، بەڵام بەداخەوە لە هەندێک بواردا بەهۆی ململانێ و کردەی سەربازییەوە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، ئەم ڕووداوانە تیشک دەخەنە سەر پێویستی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دڵنیابوون لە سەلامەتییان لە ناوچە.