٨١ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە سودان ئاشکرا کرا

کەمپەینی 'پێکەوە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی'، ٨١ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئاشکرا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمپەینی 'پێکەوە دژی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی' ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی بەڵگەنامەکردنی حاڵەتەکانی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی لە سودان بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە ٨١ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ٢٩ی شوبات تۆمارکراوە، ٪٣٢ی حاڵەتەکانیش منداڵان بوون.

 

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکرد، توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بەتایبەت بۆسەر منداڵان لەگەڵ زیادبوونی ململانێکانی سودان زیادی کردووە، کەمپەینەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە ٪٤٣ی ئەو کەسانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر، لە دوورگەکەدا تۆمارکراون، ٪٢٧ لە دارفۆری ناوەڕاست، ٪ ١٣ لە ڕووباری نیلی سپی، جگە لەوەش ٪١١ لە دارفۆری باکوور و ٪ ٦ لە خەرتوم.

 

ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پزیشکی، دەروونی، یاسایی و کۆمەڵایەتی کردووە بۆ کەمکردنەوەی دیاردە و یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان بۆ زاڵبوون بەسەر ئازاری دەروونی و جەستەیی، چونکە، چاکبوونەوە و گەیشتن بە دادپەروەری پێویستی بە پێشکەشکردنی ئەم پاڵپشتییە بە شێوەیەکی یەکگرتوو هەیە.