نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە لوبنان ئاوارە بوون
دیاری کرا کە نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ناچار بوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆی بڵاوکردەوە، ڕاپۆرتەکە جموجۆڵی کۆچبەران لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و زیانەکانی دیکەی جەنگ لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ەوە کە هێرشەکە دەستیپێکردووە، یەک ملیۆن و ٨٦٢ هەزار و ٧٩٠ کەس ئاوارەبوون. لەو ژمارەیە ١٩٠ هەزار و ١٠٢ کەس لەو پەناگانە دانراون کە دەوڵەت کردوویەتیەوە و ئەوانی تریش لە هەلومەرجی سەختدا بۆ ژیان لە دەرەوەی پەناگەکان خەبات دەکەن.
زاندراوە تا ئێستا هەزار و ١٧٧ ناوەند بۆ دابینکردنی پێداویستی ئاوارەکان کراونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٩٧٦ کەس توانای خۆیان پڕکردووەتەوە.