نزیکەی ٤٠٠ خێزان گەیشتنە کانتۆنی تەبقا

ڕاگەیەندرا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە نزیکەی ٤٠٠ خێزانی خەڵکی کانتۆنی عەفرین- شەهبایان تێدایە، گەیشتوونەتە کانتۆنی تەبقا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی هێرشەکانەوە لە کانتۆنی عەفرین- شەهباوە گواستراونەتەوە، گەیشتنە کانتۆنی تەبقا، ئەو ئۆتۆمبێلانەی نزیکەی ٤٠٠ خێزانیان تێدابوو، گەیشتنە دەروازەی ئەلبوعاسی سەر بە کانتۆنی تەبقا.

 

ئەنجومەنی گەل بڕیارێکی دابوو

دوای هێرشی چەتەکانی سەر بە تورکیا لە ٢٩ی تشرینی دووەم دژی تل ڕەفعەت و شەهبا، ئەنجومەنی گەلی عەفرین و شەهبا بڕیارێکی دا بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکان، بەپێی بڕیارەکە خەڵک دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.

 

لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا لە ٢ی کانوونی یەکەمەوە دەستیان بە گواستنەوەیان کرد، ئەو خێزانانە لە شوێنە پارێزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری دادەنرێن.