نووسەرێکی غەززە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا
وەلاء جومعە ئەفرەنجی، نووسەر و هونەرمەندی غەززەیی، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کامپی نوسەیرات، لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا گیانی لەدەستدا.
غەززە
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەبێ پچڕان بەردەوامن، ڕاگەیەندرا کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا هێرشی کردۆتە سەر کامپی نوسەیرات، خەڵکێکی زۆر، کە منداڵیشیان تێدابووە، گیانیان لەدەستداوە، وەلاء جومعە ئەفرەنجی، نووسەر و فۆتۆگرافەر لە هێرشێکی ئاسمانیدا ژیانی لەدەستدا.
وەلاء جومعە ئەفرەنجی، تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو، بە تایبەتی بە دیزاین و تابلۆی داهێنەرانە ناسرابوو، لە هەمانکاتدا نووسەری پەرتوکی "میزاج مورسال"ە، کە ئەم پەرتوکە بەرهەمێکە کە لەگەڵ هاوڕێی نەدا ئەبو مەدین نووسیویەتی و گەیشتووەتە زۆرێک لە خوێنەرانی کەرتی غەززە.
وەلاء جومعە ئەفرەنجی گەلەرییەکی هونەری کردبووەوە و ژیانی بە داهێنان و خەبات بەسەر برد.