نووسەر سەڤیم بەلی گیانی لە دەستدا
سەڤیم بەلی، ژنە وەرگێڕ و نووسەری سۆسیالیسی لە ١٠٠ ساڵەی تەمەنییدا لە ئیستەنبوڵ گیانی لە دەستدا.

ناوەندی هەواڵ
سەڤیم بەلی، نووسەر و وەرگێڕی سۆسیالیستی کە لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئەستەنبوڵ لە دایکبووە، گیانی لەدەستدا.
سەڤیم بەلی دوای تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ئەستەنبوڵ ڕۆشتە ئەمریکا و دوای گەڕانەوەی، لە پاریس پەروەردەی پسپۆری پزیکشی بینووە، دواتر لە پاریس بەشداری ٢هەمین فیستیڤاڵی گەنجان و خوێندکارانی جیهان بوو، لە ئابی ١٩٥١دا لە بەرلین چاوی بە نازم حیکمەت کەوت و دواتر وەک پەیوەندی نێوان سەرکردە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی TKP کاری کردووە.
کاتێک لە ئیستەنبوڵەوە دەچێتە پاریس لە ڕێگەی ڕۆشتنییدا زیندانی دەکرێت. چوونکە لە بەرانبەر TKP دا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەستی پێکردبوو. لە ئۆپراسیۆنێک بە ناوی "٥١ گرتن" دەستبەسەرکراو و تەواوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی TKP زیندانی کران.
لە کودەتای ١٢ی ئادار جارێکی دیکە زیندانی کرا و ٣ ساڵ لە زیندان مایەوە. پاش کودەتایی ١٢ی ئەیلوول دووبارە ڕۆشتە دەرەوەی وڵات. لەوکاتەدا کتێبێکی یادەوەری بە ناوی Boşuna Mi Çîgnedîk’" نووسی.
دوای ساڵانێک لە گەڕایەوە بۆ ئەستەنبوڵ و دوای ژیانێک لە خوێندنەوە و نووسین کۆچی دوایی کرد.