نورا کۆرتیناس، یەکێک لە دایکانی پلازۆ دی مایۆ کۆچی دوایی کرد

نورا کۆرتیناس، ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی پلازۆ دی مایۆ، کە پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد دەکرد، شەوی ٣٠ی ئایار کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نورا کۆرتیناس، ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی پلازۆ دی مایۆ، کە لە سەردەمی دیکتاتۆریەوە لە ئەرجەنتین بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانیان دامەزراوە، کە چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری چڕدا بوو لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

 نورا کۆرتیناس کە بوو بە هێمای یادەوەری و ڕاستی و دادپەروەری لە دژی دیکتاتۆرییەت، پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد کرد.

 

نورا کۆرتیناس بۆ پشتیگری لە مانگرتن لە خواردنی لەیلا گوڤەن کە لە ساڵی ٢٠١٨بۆ شکاندنی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، بۆ دووەمجار لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد سەردانی کوردستانی کرد.

 

 لەم دواییانەشدا بەشداری لە کەمپین و کۆبوونەوە ڕۆژنامەوانییەکان و چالاکییەکانی دژ بە تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکدا کردووە.

 

بەڵگەفیلم بە ناوی "Pañelos Para la historia"  ئازار و بەرخۆدانی هاوبەشی دایکانی کورد و دایکانی ئەرجەنتینی پیشان دەدا، هەروەها نورا کۆرتیناس لە ناو بانگەوازەکانی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد.