نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشوازیان لە شاندێکی ئەوروپی کرد

شاندی پەرلەمانتاران و ڕێکخراوەکانی ئەوروپا، بە ئامانجی خۆ ئامادەکردن بۆ سەردانی کردنی ڕۆژئاوای کوردستان و بە مەبەستی کۆکردنەوەی یەکدەنگی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕیوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە سلێمانی کرد.

سلێمانی

 

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار، لەنوێنرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری سلێمانی، پێشوازی لە شاندێکی ئەوروپی کرا کە پێکهاتبوون لە نوێنەری ڕێکخراو پارتی سیاسی پەڕلەمانتارانی وڵاتانی ئەوروپی،  پەرلەمانتار مارتن شیردوان، هاوسەرۆکی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا، فیلیپ دیگنهارد، جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ،  فایەق یاگزای، نوێنەری پارتی دیموکراتی ئەڵمانیا ( لە دامودەزگاکانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ)، دکتۆر سارا گلێن، ڕاوێژکاری فایک یاگیزای، منۆرا فرێزە، وێندنبێرگ یاریدەدەری مارتن شێردوان، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی پشتیوانی و هاوکاری و هەمەهەنگی بۆ ڕۆژئاوای کوردستانە، دواتر شاندەکە سەردانی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، مەزاری جەلال تاڵەبانی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی گشتی یەنەکە و دامەزراوەی ڤیم-یان کرد.


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لایەن مارتن شیردوان، هاوسەرۆکی پارتی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا، باس لە ئامانجی سەردانی کردنەکەیان بۆ باشووری کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی کراو وتی: ئامانجمان لە سەردانی کردنی باشووری کوردستان بۆ ئاشنابوون و زیاتر وەرگرتنی زانیاریی هاوڵاتیان و ئاشنابوون بە بارودۆخی هاوڵاتیان لە ناوچەکەدا، ئاشنابوون بە دۆزی کورد لە ناوچەکە و  بارودۆخی ئێستای سووریا بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەیەکی پێکەوەی و دیموکراتیک  لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، لەگەڵ هاوڕێکانامن تەواوی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەین تا بتوانین بارودۆخی ئێستای سووریاو ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ بکەین و بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هەنگاو بنێین.

 

"بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگە چارەسەر بۆ پرسی پێکەوەی سەردانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن" 

بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرایەتی پەیەدە لە باشووری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، شاندی پارتی چەپی ئەوروپا و نوێنەرایەتی دەمپارتی لە ئەروپادا بەشداریان لە تاوتوێکردنی بارودۆخی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان کرد، سەردانییەکەیان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنە سیاسەتمەدارەکانیی شاری سلێمانی و هەولێر تێدا بەسەر کرایەوە، دەڵێت: لە درێژەی سەردانیکردنەکەیاندا باس لە بارودۆخی تەواوی ناوچەکە کرا، ئامانجیان ئاشنابوونە بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چەندین ڕۆژی دیکەدا سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان وشارەکانی دەورروبەری بە مەبەستی ئاشنابوونی کورد و دۆزی کورد لە ناوچەکەدا دەکەن، ئێمەش وەک نوێنەری ڕۆژئاوا لە باشووری کوردستان تەواوی بارودۆخی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانمان بۆ ڕوونکردنەوە، پاشان کاتی سەردانیکردنیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تەواوی بارودۆخەکە ئاشنا دەبن، هەروەها لە تەواوی جیهان بۆ پرسیا ئاستی لایەنە پەیوەندیدارەکان و سیاسەتمەداران دێنە سەر خەت، تا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوڵاتیان ئاشنابکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە درێژەی گفتوگۆکانی شاندەکە باس لە ڕەنگدانەوەی پرسی ئاستی لە ئەوروپادا کرا، دەنگدانەوەی پرسی ئاشتی لە تەواوی جیهاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە، لە باشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستاند اهەبوونی پرسی ئاشتی هەڵبسەنگێنن، پاشان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو بارودۆخەی لە ئێستادا لە ناوچەکەدا بۆ هەبوونی پێکەوەی ڕوبدەدات، پاسان سەرجەم ئاستەنگییەکانی هەبوونی پیکەوەی لە ناوچەکەدا تاوتوی دەکەن، کار لەسەر پێکەوەی کورد و عەرەب لە ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەن، هەروەها ئەو هێرشانەی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا بەردەوای لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە هەیە چارەسەر بکرێت.