قەیوم نووسراوی "ژن، ژیان، ئازادی"ی لابرد
ئەو قەیومەی کە دەوڵەتی تورک بەسەر شارەوانی سیرتدا سەپاندوویەتی، لە نیوەشەودا نووسراوی "ژن، ژیان، ازادی"، کە بە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەسەر دیوارەکانی پارکی کیزلار تەپێسی نووسرابوو و وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی لابرد.

ناوەندی هەواڵ
قەیوم کەمال کیلزیلکایا، کە وەک سەرۆکی شارەوانی سیرت لە ٢٩ی کانوونی دووەم سەپێندرا، لە نیوەشەودا نووسراوی "ژن، ژیان، ازادی"، کە بە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەسەر دیوارەکانی پارکی کیزلار تەپێسی نووسرابوو و وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی لابرد.
دیوارەکانیش بە ڕەنگێک بۆیاخ کراوون کە زیندانەکان دەهێنێتە بەرچاو.