نەتەوەیەکگرتووەکان: کردەوە تیرۆریستی و سەرچاوە داراییەکانی داعش لە فراوانبووندایە

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کردەوە تیرۆریستی و سەرچاوە داراییەکانی داعش لە ئەفریقا و سووریا و عێراق و ئەفغانستان لە فراوانبووندایە، پێویستە دۆسێیەی کامپەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا چارەسەربکرێت و وڵاتان ھاوڵاتییانیان لەو کامپانە بگەڕێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤلادمێر ڤۆرنکۆڤ، سەرۆکی ئۆفیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوەیەکگرتووەکان لە نووسراوێکدا، کە ئاڕاستەى ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە ڕایگەیاند، کردەوە تیرۆریستی و سەرچاوە داراییەکانی داعش لە ئەفریقا و سووریا و عێراق و ئەفغانستان لە فراوانبووندایە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە دۆسێیەی کامپەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا چارەسەربکرێت و وڵاتان ھاوڵاتییانیان لەو کامپانە بگەڕێننەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق و سووریا و ئەفغانستان، مەترسییەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستەی لە وڵاتانی ئەوروپا زیاترکردووە.

 

لە کۆتایدا وتوویەتى: لە ئێستادا داعش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھیچ وڵاتێک بە تەنھا ناتوانێت بەرەنگاریان بێتەوە.