نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سەرەتای شەڕەکەوە لە ئێران ٢١ کەس لەسێدارەدراون
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای شەڕەکەوە لە ئێران لانی کەم ٢١ کەس لەسێدارەدراون، زیاتر لە چوار هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە ئێران پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیادی کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە کۆتایی مانگی شوباتدا دەستیان پێکرد، فشارەکان زیادیان کردووە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، نۆ کەس بە بیانووی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ـدا، ١٠ کەسیش بە تۆمەتی ئەوەی کە پەیوەندییان بە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە هەبووە و دوو کەسی تریش بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارەدراون.
ڕاگەیاندرا کە لە هەمان کاتدا زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "ئاساییشی نەتەوەیی"ـەوە دەستگیرکراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوانەی ئێران بە لای مافەکانی مرۆڤەوە بوونەتە جێی مەترسییەکی جددی.